
دادگا و رهوتى دادوهرى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بهگوێرهى ئامارهكانى ئهنجوومهنى دادوهرى ههرێمى كوردستان ساڵى رابردوو رێژهى هێنانى ژنى دووهم بهشێوهیهكى یاسایی كهمیكردووه بهشێوهیهك تهنیا 101 گرێبهستى هێنانى ژنى دووهم له دادگاكانى ههرێم تۆماركراون.
بهپێى ئهو ئامارانهى كه SNN له ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم دهستیكهوتوون، “لە ساڵی 2020 لەهەر سێ پاێزگاى هەرێمی كوردستان، سلێمانی و دهۆك بە پشتبەستن بەو ئامارانەی كە لە دادگاكانی باری كەسی ئەو پارێزگایانە تۆماركراون، 46 هەزار و 929 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، هاوكات هەرلەو ساڵەدا رێگە بە 115 كەس دراوە بە هێنانی ژنی دووەم لەو ژمارەیەش لە پارێزگای هەولێر 78 كەس، لە پارێزگای دهۆك 29 كەس و لە پارێزگای سلێمانیش هەشت كەس ژنی دووەمیان هێناوە”.
ئامارهكانى ئهنجوومهنى دادوهرى ههرێم لهبارهى ساڵى 2021 ئاماژهبهوهدهكهن، “لە ساڵی 2021 رێژەی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری بەراورد بە ساڵی 2020 زیادیكردووە بەجۆرێك كە لەساڵی رابردوودا 54 هەزار و 837 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون، هەر لە ساڵی رابردووش رێگەدراوە بە 101 پیاو بۆ ژنهێنانی دووەم، بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر 73 پیاو لە پارێزگای دهۆك 21 پیاو لە پارێزگای سلێمانیش تەنها حەوت پیاو رێگەیان پێدراوە ژنی دووەم بهێنن”.
هەر بە گوێرەی ئامارەكان، “لەماوەی ساڵی 2020دا لە هەرێمی كوردستان لە كۆی 46 هەزار و 929 گرێبەستی هاوسەرگیری 7 هەزار و 144 هاوسەر جیابوونەتەوە، هاوكات لە ساڵی 2021 لەكۆی 54 هەزار و 837 گرێبەستی هاوسەرگیری 8 هەزار و 810 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراون”.
بۆ وەرگرتنی ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی پرۆسەی هاوسەرگیری و هێنانی ژنی دووەم و حاڵەتەكانی جیابوونەوە، SNN پەیوەندی بە چەند دادگایەكی باری كەسی لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر كرد، بەڵام ئاماژەیان بەوەكرد، “هێشتا ئامارەكانیان بەوردی كۆنەكردووەتەوە پێدەچێت لە كۆتایی ساڵ ئاماری گشتی رابگەیندرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









