
SNN-عەلی حەمە سەعیدبەهۆی بەردەوامی وشكە ساڵی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە ناوچەی گەرمیان ڕووبەڕووی مەترسی كەبوونەوە و لەناوچوون بووەتەوە، بەوتەی یەنە پەیوەندیداركان لەبری ئەوەی ساڵانە بەڕێژەی لە %20 سامانی ئاژەڵ زیاد بكات، ماوەی دوو ساڵە نەك زیاد ناكات بەڵكوو بەنزیكەی لە %10 بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.
شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان، بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی دوو ساڵی یەك بەدوای یەكە وشكەساڵی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تۆمار دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی زیانێكی زۆری لە كەرتی كشتوكاڵ و جوتیارانی سنوورەكە گەیاندووە كە مەزەندە دەكرێت بەوەی وشكەساڵی زیانی لە 182دۆنم زەوی كشتوكاڵی داوە ساڵی ڕابردووش بەهەمان شێوە وشكەساڵی زیانی لە 135دۆنم زەوی كشتوكاڵیدا كە زیانەكەی بە32ملیار دینار دەخەمڵێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا زیانێكی زۆر بەر سامانی ئاژەل كەوتووە كە ئەوەش زیانەكانی كەمتر نییە لە و زیانانەی بەر كشتوكاڵی سنورەكە كەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو داتاو ئامارانەی كە لەبەردەستماندا هەن لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زیاد لە 750 هەزار سەر ئاژەڵی گەورەو بچووك بوونیان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو ساڵە وشكەساڵی تۆماردەكرێت ئەمەوایكردووە كە مەترسی لەناوچوونی سامانی ئاژەڵ زۆر ببێت لە سنوورەكەماندا، چونكە بەهۆی وشكەساڵییەوە بەشێكی زۆر لەوەڕگا سروشتییەكان لەناوچوون عەلەف و خۆراكییە ئاژەڵییەكانیش بە رێژەیەكی بەرچاو نرخیان بەرزبووتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە هۆبەی سامانی ئاژەڵ لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان 595هەزار سەر مەڕو 131هەزار سەر بزن و 10هەزارو 800 سەرمانگاو دوو هەزار سەر گامێش بوونیان هەیە، بەگوێرەی ستانداری نێودەوڵەتیش دەبێت ساڵانە بەرێژەی 20% سامانی ئاژەڵ زیاد بكات، بەڵام ماوەی دوو ساڵە لە گەرمیان نەك هەر زیادی نەكردووە بەڵكوو بەڕێژەی لە %10 سامانی ئاژەڵ بەرەو كەمبوونەوە و لەناوچوون چووە.
شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی ڕابردوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكە ساڵی داوای شەش ملیار دینارمان كرد و هاوكات ئەمساڵیش داوای 10 ملیار دینارمان كرد بۆ هاوكاریكردنی جوتیاران و خاوەن ئاژەڵەكان، هەرچەندە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕەزامەندی لەسەر ئەو داواكارییەی ئێمەداو بریدییە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی ئەو بڕە پارانە نەدراوە بۆ سنوورەكەمان.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








