ماوەی دووساڵ كەمی بارانبارین لەبهەرێمی كوردستان ئاسایشی ئاوی خستووەتە مەترسییەوە

وێنهى پارچه زهوییهكى ژێر ئاو كهوتوو له دهشتى بیتوێن | فۆتۆ: محهمهد مستهف / SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
كەمی ڕێژەی بارانباربن لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا جگە لەوەی لەڕووی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵەوە مەترسی دروستكردووە لەهەمان كاتیشدا كەمبوونەوەی ئاوی سەرزەوی بەتایبەت كەمبوونەوەی ئاوی گلدراوەی بەنداوەكان و هەروەها دروستكردنی چەند بەنداوێك لەسەر سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەیەن ئێرانەوە، بووەتە هۆی ئەوەی كە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئاو لە هەرێمی كوردستان دروست ببێت و زۆرترین كاریگەیش لەپارێزگای هەولێر دەركەوتووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لەهەرێمی كوردستاندا 17 بەنداو بوونیان هەیە كە بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و دهۆك گەورەترینیانن، هاوكات لە بەنداوی دوكان ئاستی ئاو بەراوردبە ساڵی رابردوو لە %7 كەمیكردووە، لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو كۆی گشتی ئاوی گلدراوە لەمانگی نیسان %48 بووە بەڵام ئەمساڵ لەهەمان كاتدا تەنها لە %41 بووە ئەمساڵ لەدوكان نزیكەی 300 ملم باران باریوە و ڕۆژانەش چەند سانتیمەترێك ئاو لە بەنداوی دوكان كەمدەكات.
ئاماژە بەوەشكراوە گرتنەوەی ئاوی بەنداوەكانی سەرزێی بچووك لەلایەن ئێرانەوە و دروستكردنی چەند بەنداوێك كاریگەری خراپی هەبووە لەسەر كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی بەنداوی دوكان، هاوكات بەگوێرەی داتانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان، بەنداوی دەربەندیخان 50% ی بنداوەكە بەتاڵە، بەنداوی دوكان لە %59 و بەنداوی دهۆكیش%60 بەتاڵن لە ئاو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئێران ماوەی سێ ساڵە سەرقاڵی دروستكردنی چەندین بەنداوی گەورەیە لەسەر هەردوو رووباری زێی بچووك و سیروان ئەوەش كاریگەری زۆر گەورەی لەسەر عێراق و هەرێم دروستكردووە.
هەر بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەو بەنداوانەی كە لەلایەن ئێرانەوە دروستكراون و هەندێكی دیكەشیان لەبواری جێبجێكردندان، ئاسایشی ئاویان لەهەرێمی كورستان بەتەواوی خستووەتە ژێر مەترسییەوە، چونكە لە روباری سیروان نزیكەی سێ ملیار مەترسێجا ئاو دەگرێتەوەو كە ساڵانە بە رێژەی لە %70 و ئاوی روباری زێی بچوك بگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی حكومەتیش تائێستا یاسایەكی نیە بۆ پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو، بۆیە هاووڵاتیان پەنا بۆ ئاوی ژێر زەوی دەبن ئەمانەش دەبنە كێشەی كەمئاوی لەژێر زەوی.
سەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: كاریگەری وشكەساڵی و كەمبارانی زۆرترین كاریگەری لەسەر پارێزگای هەولێر هەبووە، كاریگەرییەكەش تەنها بۆسەر ئاوی سەرزەوی نەبووە بەڵكوو ئاوی ژێرزەویش بە ئاستێكی مەترسیدار كەمبووەتەوە، بەجۆرێك ئەگەر پیشتر بیرێك بە 250 مەتر بگەیشتایەتە ئاو ئەوا لە ئێستادا بەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی بە زیات لە 450 مەتر دەگاتە ئاو، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەماوەی 10 ڕۆژدا زیاد لە پێنج بیر لە سنوری هەولێر بەتەواوی وشكیان كردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









