
وێستگه‌یه‌كى به‌نزین تێكردن | فۆتۆ: CR
SNN
ئه‌مڕۆ یەک ملیۆن و 200 هەزار لیتر له بەنزینە 800 دینارییەکە دەگاتە سلێمانی و ده‌ستبه دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى،”بڕی زیاتر لە یەک ملیون و دوو سەد لیتری بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانی هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان دابینکرا. دوای ئەوەی دڵنیایماندا بە هاووڵاتییانی خۆشەویست کە وەک پارێزگای هەولێر و دهۆک دابیندەکرێت، بە خۆشحاڵیەوە ئێستا لە لایەن تیمی یەکێتی لە حکومەت پێیان راگەیاندم، ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێدەکات”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، “دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین”.
لەدوای خۆپیشاندانەكانی دوو رۆژی رابردووی شۆفێرانی هەولێر و دروستبوونی گرژی و گرتنی شەقامەكان، شەوی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاریدا بە دابینكردنی بڕی سێ ملیۆن لیتر بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراوی 800 دینار بۆ بەنزینخانەكانی هەولێر و دهۆك.
هاوكات هه‌ر دوێنێ جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند، “له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێردا كێشه‌ى به‌نزین له هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









