
SNN-عەلی حەمە سەعید
كەمی رێژەی بارانبارین و هەروەها كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كەمبوونەوەی ئاو لە شاری هەولێر دروستكردووە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویش پەنا بۆ لێدانی 138 بیر لە شاری هەولێر براوە، بەڕێوەبەری ئاوی شارەكەش دەڵێت: “لهگهڵ لێدانى بیردانین”.
سەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر بە SNNی راگەیاند، “ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر پێمانباشە كە پرۆژەی ستراتیژی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی بۆ شاری هەولێر جێبەجێبكرێت نەك پەناببرێت بۆ لێدانی بیر، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و هەروەها شەڕی داعش و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نەتوانرا لەگەڵ كۆمپانیای تایبەتمەند پرۆژەی ستراتیژی لەبواری ئاو بۆ شاری هەولێر جێبەجێبكرێت. وابڕیارە كە لەمانگی ئابی ئەمساڵ بودجەی پێویست تەرخانبكرێت بۆ كۆمپانیایەك هەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئاو، بەڵام ناكرێت تا ئەوكاتە ئێمە خەڵكی هەولێر بێ ئاو بكەین، بۆیە بەناچاری پەنامان بۆ لێدنی بیر بردووە”.
به وتهى بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر، “لە ئێستادا هەزار و 250 بیر لەناو سەنتەری شار هەولێر و دەوروبەری لێدراون كە رۆژانە ئاو بۆ لە %50ی دانیشتووانی شاری هەولێر دابیندەكەن. هاوكات بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت بڕیاریش دراوە كە 138 بیری دیكە بۆ سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری لێبدرێت. هەرچەندە ئەوان لەگەڵ لێدانی ئەو بیرانەدا نین، چونكە ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر بەڕێژەیەكی زۆربەرچاو دابەزیووە و لە هەندێك شوێن ئاستی ئاوی ژیر زەوی گەیشتووتە 600 مەتر و تائێستاش پێنج بیر وشكی كردووە، بەڵام ناچارن وەك چارەسەرێكی كاتی پەنا بۆ لێدانی بیر ببەن”.
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، “بەداخەوە دەبێت بڵین: بەلایەنیكەم دەبێت بۆماوەی پێنج ساڵی داهاتوو رێژەی باران لەئاستێكی زۆرباشدا ببارێت، پاشان دەتوانین بڵین ئاستی ئاوی ژێرزەوی گەیشتووەتەوە ئاستی خۆی، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەكان پێناچێت لە ساڵانی داهاتووشدا رێژەی پێویست بارانببارێت و رووبەڕووی گرفتی زۆر گەورەتر ببینەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









