ئەو بەنزینە 800 دینارییەی دابەشدەكرێت خراپترین كوالیتی هەیە و شۆفێرانی نیگەران كردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڵاوكرایەوە كە ئەو بەنزینەی بە نرخی 800 دینار دەفرۆشرێت بە شۆفێران كوالیتییەكی زۆرباشی هەیە و هاوشێوەی ئەو بەنزینەیە كە نرخەكەی هەزار و 200 دینارە، بەڵام بە وتەی شۆفێران خراپترین بەنزینێك تا ئێستا بەكاریانهێناوە ئەو بەنزینەیە كە دوێنێ بە 800 دینار وەریانگرتووە و بەشێكی زۆری شۆفێرانیش پەشیمانن لە وەرگرتنی، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش ئامادەنین لەسەر خراپی كوالیتی بەنزیكە قسەبكەن.
سەروان ڕەسوڵ، یەكێك لە شۆفێرانی تاكسی لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ بۆماوەی زیاد لە سێ كاتژمێر لە سەرەی وەرگرتنی بەنزیندا وەستاوم، هەرچۆنێك بوو بڕی 50 لیار بەنزینم بە نرخی 800 دینار وەرگرت، بەڵام دوای ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێلەكەم بە ماوەیەكی كەم بۆم دەكەوت كە ئۆتۆمبێلەكەم وەك پێشتر ناڕوات و كێشی كەمبووەتەوە و لە بزوێنەرەیەكەوە دەنگێك دەردەكات، سەرەتا گومانم لە ئۆتۆمبێلەكەم هەبوو كە كێشەیەكی تەكنیكی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو كاتەدا هاوڕێیەكی دیكەم كە تەكسی پێیە پەیوەندی پێوەكردم كە پێش من بەنزینی 800 دیناری وەرگرتبوو بچم بەدەمیەوە و ئۆتۆمبێلەكەی لەكار كەوتووە و فیول پەمپی سوتاوە، لەوكاتەدا بۆم دەركەوت كە ئەو بەنزینەی وەرمانگرتووە خراپترین كوالیتی هەیە، پاشان هاوڕێكانی دیكەشم بەهەمان شێوە پەشمان بوون لەوەی ئەو ماوە زۆرە لەسەرەی وەرگرتنی بەنزین بەسەریان برد بەڵام خراپترین بەنزینێک تا ئێستا بەكارمانهێناوە ئەو بەنزینەبوو كە دوێنێ وەرمانگرت و زیانێكی زۆری لە ئۆتۆمبێلەكانماداوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكەم كە خۆیان بەوەرگرتنی ئەو بەنزینەوە سەرقاڵ نەكەن چونكە ئەگەر كوالیتیەكەی بەم شێوەیەبێت بەدڵنیاییەوە پەشیمان دەبنەوە لە وەرگرتنی.
SNNقسەی لەگەڵ چەندین شۆفێری دیكەدا كرد كە هەمان ئەو بەنزینەیان وەرگرتووە سەرجەمیان جەختیان لە وەكردەوە كە كوالیتی بەنزینی 800 دیناری لە ئاستێكی زۆرخراپدایە و ئەگەر هەر بەو شێوازە بێت ئامادەنین بە نرخی 500 دیناریش سەرەی بۆ بگرن.
بەمەبەستی زانینی هۆكاری خراپی كوالیتی ئەو بەنزینەی كە بەنرخی 800 دینار بەسەر شۆفێراندا دابەشدەكرێت، SNN پەیوەندی بە هەریەكە لە بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی و هەروەها وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانییەوە كرد، بەڵام سەرجەمیان سەرەرای ئەوەی ئەوانیش ئەوەیان دوپاتكردەوە كە ئەوانیش نیگەرانی شۆفێرانیان بەدەست گەیشتووە بەڵام بەدوادچوون بۆ خراپی كوالیتی بەنزینەكە دەكەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








