“کشانەوەی سەدر قەيرانێکی ديکەی سياسی بەدوای خۆیدا دەهێنێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات: كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوو ڕەهەندی یاسایی و سیاسی لە خۆدەگرێت، بەڵام بە گشتی كشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر، قەیرانێكی دیكەی سیاسی لە عێراق بەدوای خۆیدا دەهێنێت كە دەبێت هێزە سیاسییەكانی دیكەی عێراق بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراقی دوو ڕەهەند لەخۆ دەگرێت ڕەهەندێكی یاسایی كە بریتيیە لەوەی هەر پەرلەمانتارێك ئازادە لەوەی دەستلەكار بكێشێتەوە و سەرۆكی پەرلەمانیش دەستلەكار كێشانەوەی قوبوڵ بكات و پاشان بەگوێرەی ڕیزبەندی كۆمیسۆن كێ زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو لەو بازنەیەی هەڵبژاردن جێگەی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرێتەوە و هیچ گرفتێكی یاسایی دروستنابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕەهەندێكی دیكەی دەستلەكار كێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر خۆی لە ڕەهەندێكی سیاسی دەبینێتەوە، ئێمە پێمان وایە كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێكی نوێی سیاسی لە عێراق، چونكە ڕەوتی سەدر ژمارەیەكی زۆر لە كورسییەكانی پەرلەمانی عێراقیان لەدەستدابوو خاوەن پێگەیەكی جەماوەرییە و لەسەر شەقامیش خاوەن لایەنگرێكی زۆرە، بۆیە نابێت ئەم كشانەوەیە بە ئاسایی سەیر بكرێت لەلایەن هێزوو لایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراقەوە بەڵكوو دەبێت زۆر بەورییاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، لەئێستادا تۆپەكە لە گۆڕەپانی لایەنەسیاسییەكانی دیكەی عێراقدایە كە بتوانن دۆخەكە بەئاراستیەك ببەن نەگاتە ئاستی پێكدادان و گرژی، چونكە قۆناغە زۆر هەستیارە و ئەركی هێزوو لایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراقە بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









