“له 6 رۆژدا له ههڵهبجه 3 ههزار و 380 كهس تووشى سكچوون بوون”

مۆنۆمێنتى شههیدانى كیمیاباران له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هاوشێوەی پارێزگای سلێمانی حاڵەتەكانی تووشبوون بە سكچوون و رشانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە لە هەڵشكاندایە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئهو پارێزگایهش ئاشكرایدهكات، “لەماوەی شەش رۆژی رابردوودا سێ هەزار و 384 كەس تووشی سكچوون و رشانەوە بوون”.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی هەڵەبجە، بە SNNی راگەیاند، “حاڵەتەكانی تووشبوون بەسكچوون و رشانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامن لە بەرزبوونەوە بەجۆرێك لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 384 كەس تووشی نەخۆشییەكە بوون، هاوكات لە ماوەی شەش رۆژی رابردووشدا سێ هەزار و 384 كەس تووشی سكچوون و رشانەوە بوون كە ئەوەش ژمارەیەكی زۆر و مەترسیدارە كه تۆماركراوە”.
وتیشى: “ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووه چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، بەڵام جیاوازیی ئەم شەپۆلەی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی رابردوو ئەوەیە كە نیشانەكانی زۆر سەختترن و كاریگەری لەسەر گورچیلەكانی ئەو نەخۆشانە دەكات كە تووشی حاڵەتەكە بوون، بۆیە دەبێت هاووڵاتییان ئەمە بەهەند وەربگرن و خۆیان بپارێزن و لە حاڵەتی دەركەوتنی نیشانە سەرەتاییەكان راستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان بكەن”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی ههڵهبجه ئەوەشی خستەڕوو، “بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە و هەروەها رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری، تیمەكانی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە لە شوێنە گشتییەكان و خواردنەگە و مزگەوتەكان رێنمایی تەندروستی پێویست بەهاووڵاتییان دەدەن و داوا دهكهین هاووڵاتییان هاوكارمان بن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









