
SNN
نادر ڕوستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەستیلەكاركێشایەوە و نامەی دەستلەكاركێشناوەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە.
نادر ڕوستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە پۆستێکيدا لە فەيسبوک دەستلەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەياند و نوسيويەتی: ماوەی 12 ساڵە وەک وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار خزمەتمكردووە، 17 ساڵە وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بواری گەشتوگوزار کاردەكەم و چەندین پەرتووك و توێژینەوە و بڵاوكراوەم لەو بوارەدا نووسیوە.
دەشڵێت “بە پێویستی دەزانم دەست لە کاری وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن بکێشمەوە و دەرفەت بۆ وزە و هێزی دیکە بڕەخسێنین”.
باسی لەوەشکردووە: داواکارم هیچ دەزگایەکی راگەیاندن و میدیاکارێک بۆ لێدوان وەک وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار پەیوەندیم پێوە نەکات، بەڵام هەردەم ئامادەم وەک شارەزا و شرۆڤەکارێکی گەشتوگوزار هاوکاری هەر کەسێک بکەم کە پێویستی بە من هەیە.
نادر ڕوستی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی ئاشكرانەكردووە و نووسیویەتی: “وەڵامی هیچ ڕاگەیاندنکارێک نادەمەوە کە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەم چی بوو”.

نادر ڕۆستی
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









