“هەرچەندە کۆلێرا نەخۆشیەکی ترسناکە بەڵام چارەسەرکردنی ئاسانە”

0
510

SNN

د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند:” ئەو کەسانەی کە تووشی سکچونێکی زۆر دەبن، بەتایبەتی ئەوانەی ڕشانەوەیان لەگەڵدایە، ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و سستی گورچیلە و زەختیان هەیە و کەسانی بەساڵاچوو و مناڵان مەترسیان زیاتر لەسەرە و پێویست دەکات زوو سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست “.

ئاماژەی بەوەشکردوە،” ئەو نەخۆشخانەی باسکران گەر بە زویی چارەسەرنەکرێن دووچاری کێشەی دیکە وەکو (وشکبونەوەی جەستە و شەکەتی ماندوبونی زۆر، دابەزینی زەخت و شەکرەی خوێن و بورانەوە و لەهۆشخۆچون، سستبون و لەکارکەوتنی گورچیلە، دابەزینی کانزاکان و خوێیەکانی لەش وەکو پۆتاسیۆم و سودیۆم و کالسیۆم، ئەمانەش ئەبنە هۆی گرژبون و ئیفلیجبون ماسولکەکان و گەشکە و تێکچونی کارەبایی دڵ و تەنانەت وەستانی دڵ)”

ئاشکراشیکردووە،” هەرچەندە کۆلێرا نەخۆشیەکی ترسناکە، بەڵام لە هەمان کاتدا نەخۆشیەکە کە چارەسەرکردنی ئاسانە و زۆربەی نەخۆشەکان بەبەکارهێنانی مغەزی و چارەسەری پێویست زوو چاکدەبنەوە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیان بۆ دروست نابێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this