كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە: چاكسازی ئەوە نییە مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی ببڕردرێت

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بڕینی مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە لە چوارچێوەی یاسای چاسازی، كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كاروباری شەهیدان بە بڕینی ئەو مینحەیە، هاوكات جەختیش دەكەنەوە كە چاكسازی بە بڕینی مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ناكرێت و زۆر بواری دیكە هەن حكومەت دەتوانێت چاكسازییان تیادا بكات.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە پەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسایەك بەناوی چاكسازییەوە دەركراوە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی قوربانیانی كیمیاباران بكرێت و لە ئێستاشدا حكومەت قۆناغ بە قۆناغ بڕیارەكە جێبەجێ دەكات، لە بڕگەیەكی ئەو یاسایەدا باس لە بڕینی مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دەكات ئەوانەی كە فەرمانبەری حكومەتن ئەمەش جێگای قەبوڵكردن نییە، چونكە بریندارانی چەكی كیمیایی بەردەوام پێویستیان بەچارەسەری پزیشكی هەیە و ئەو مینحەیەی وەریدەگرن لە تەندروستی خۆیاندا خەرجی دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەرحكومەت بە نیازی چاكسازیكردنە ئەوە بە بڕینی مینحەی بریندارانی چەكی كیمیایی چاكسازی ناكرێت بەڵكوو زۆر بواری دیكەهەن كە حكومەت دەتوانێت چاكسازیان تیادا بكات، بۆیە بەپێی زانیاریەكانمان سبەی سەرۆكی حكومەت سەردانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان دەكات، ئێمە داوا لە وەزیری شەهیدان دەكەین كە سبەی لەگەڵ سەرۆكی حكومەت ئەم بابەتە تاوتوێ بكەن و یاساكە بگەڕێننەوە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی ئەو بڕگەیە هەموار بكرێتەوە.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی زیاتر جێگای مەترسییە ئەوەی كە لەو یاسایەدا ئەوەهاتووە كە نەك هەر مینحەی ئەو بریندارانەی دەبڕدرێت كە فەرمانبەری حكومەتن، بەلكوو ئەو بڕە پارانەشیان لێوەردەگیریتەوە كە پێشتروەریان گرتووە، بۆیە ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بە بڕیارەیاندا نەچنەوە ئەوا سەرجەم برینداری چەكی كیمیایی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەستبەخۆپیشاندان دەكەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









