
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد جگە لەبەردەوامیدان بە دابینكردنی بەنزینی 800 دیناری لەسەرجەم وێستگەكان لە پارێزگاكانی هەرێم، لە هەمان كاتدا حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە بە دابینكردنی بڕی 400 هەزار لیتر بەنزین بە نرخی 690 دینار و لە سبەی یان دوو سبەیەوە ئەو بەنزینەش دابەشدەكرێت و ئەگەریش عێراق بەنزینە 690 دینارییەكە بنێرێت ئەوا سێ جۆر بەنزین دابەشدەكرێت لە سلێمانی.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە نوسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردبوو كە هاوشێوەی عێراق بەنزینی 690 دیناری بۆ وێستگەكان دابین بكات، خۆشبەختانە لەئێستادا ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە بە دابینكردنی بڕی 400 هەزار لیتر بە نزین بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێك بۆ پارێزگای سلێمانی و بڕیاریشە لە سبەی یان دووسبەیەوە ئەو بەنزینە بگاتە وێستگەكانی سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: جگە لە دابینكردنی ئەو بەنزینە 690 دینارییە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە دابینكردنی بەنزینی 800 دیناریش بۆسەرجەم وێستگەكان لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت، بەڵام دیارنییە ئاخۆ حكومەتی عێراقیش دەستدەكاتەوە بە ناردنی بەنزینی 690 دیناری یاخود نا، بۆیە ئەگەر عێراق دەستبكاتەوە بە ناردنی ئەو بەنزینە 690 دینارییە ئەوا لە سلێمانی سێ جۆر بەنزین دابەشدەكرێت كە دوانیان بە نرخی 690 دینارە جۆرێكیشان بە نرخی 800 دینارە.
سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: لە قۆناغی یەكەمدا میكانیزمی دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری هەرێم بۆ ئەو وێستگانە دابیندەكرێت كە بەنزین بۆ تاكسی و پاس و هێڵە گشتیەكان دابەشدەكەن و ئەگەریش بڕەكەی زۆر بوو ئەوا لە داهاتوودا دەدرێت بەسەرجەم وێستگەكان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









