
دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
حكومهتى ههرێمى كوردستان پرۆسهى گۆڕینى سیستمى دابهشكردنى مووچهى له نهقدهوه بۆ كارتى ئهلیكترۆنى دهستپێكردووه و سهرۆكى لیژنهى دارایی پهرلهمانى كوردستانش دهڵێت: “پێشنیارمان كردووه ھەموو بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و مووچە بە ئاسانترین شێوە دابەشبکرێت”.
ئهمڕۆ سێشهممه 21ى حوزهیران، پێگهى فهرمى پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویكردهوه، “حکوومەت سەرقاڵە لەڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیارییەوە مووچە لەڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەشبکات و قەیرانی هونهرى دابەشکردنی مووچە نەمێنێت، چونکە یەکێک لە قەیرانەکان، دابەشکردنی هونهریی مووچەیە، بەڵام بەو جۆرە مووچەخۆران دەتوانن لە ھەر بانکێک کە بیانەوێت مووچە وەربگرن و بەم جۆرە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت”.
پێگهكه ئهوهشى خستووهتهڕوو، “جگە لەوەش، مووچە دهچێته سهر ههژمارى فهرمانبهر و ھەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت مووچەکەی وەربگرێت، بۆیە ھەنگاوی بۆ نراوە و لە ساڵی 2014ەوە لەگەڵ کۆمپانیایەک رێککەوتوون کە سۆفتوێرەکەی لێ بکڕین، بەڵام قەیرانی دارایی بەسەردا ھات و ئێستا دووبارە بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەک بگەنە رێککەوتن و گرێبەست بکەن بۆ ئەوەی ئەو کارە جێبەجێ بکرێت، بۆیە بڕیارەکە ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و تەنیا ماوە ئەنجوومەن رەزامەندیی لەسەر بدات و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، چونکە پێویستی بە بودجە ھەیە و جێبەجێکردنی ئەو کارە بەشێوەی مانگانەیە”.
ههر لهو بارهیهوه زیاد جهبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند،”میکانیزمی دابەشکردنی مووچە لە ھەرێمی کوردستان باش نییە و ھەموو لایەکمان ھەوڵ دەدەین میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەتایبەت مووچەی خانەنشینان، کە زۆر گرنگە و بەگشتییش میکانیزمێک بێت بەئاسانی مووچە بگاتە دەستی مووچەخۆران”.
وتیشى: “ئێمەش لە پەرلەمان ماوەیەکە سەرقاڵین میکانیزمێک بدۆزینەوە و ئامادەمان کردووە و کۆمەڵێک راسپاردە و پێشنیازی تێدایە بۆ حکوومەت و وەزارەتی دارایی، کە لەگەڵ ئەوەی خەریکی راپۆرتێکی گشتیین کە ئەوەش بەشێکە لە راپۆرتەکەمان لەبارەی دۆخی دارایی و مووچەوە، حکوومەتیش خەریکی دۆزینەوەی میکانیزمێکە، بۆیە پێشنیازمان کردووە ھەموو بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و مووچە بە ئاسانترین شێوە دابەش بکرێت”.
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان ئهوهشى خستهڕوو، “ھەنگاویش بنرێت ھەم وەرگرتنی مووچە و ھەم بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و لە داھاتوودا بەرەو ئەوە بڕۆین سیستەمی بانکیمان لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









