“لە دانووستانەکانی ئەمجارەماندا بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات ئەولەوییەت نییە”

كۆبوونهوهى قوباد تاڵهبانى و مارتین جایگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارتین جایگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند، لە دانووستانەکانی ئەمجارەیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق جیاوازە و وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نییە، بەڵکو ئەولەوییەت مەرجە سیاسی و ئابوری و ژینگەییەکانە.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری کە رۆژی سێشەمە 21ی حوزەیران، بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پرۆسەی دانووستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کرا و جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە لایەنە کوردییەکان بە یەکدەنگی و بە پڕۆژەی هاوبەش بچنە دانووستانەکانی پێکهێنانی حکومەتەوە.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، “بە داخەوە لە رابردوودا دانووستانەکان زیاتر لەسەر وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات چڕکرابووەوە، بەڵام ئەمجارەیان پرسە سیاسی و ئابوریی و ژینگەییەکان ئەولەوییەتی دانووستانەکانیانە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان”.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی حکومڕانی و پرۆسەی ریفۆرم لە هەرێمی کوردستان کرا و جێگری سەرۆک وەزیران، “داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر هاوکاری حکومەتی هەرێم بێت بە تایبەت لەڕووی ڕاوێژکارییەوە و لە بوارە جیاوازەکاندا کەسانی پسپۆڕ بنێرێتە کوردستان”.
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی وزەی پاک کرا لە کوردستان و قوباد تاڵەبانی داوایکرد، “حکومەتی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات. لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە پرسی ژینگە و سۆلارسیستم لەم دوایانەدا لە کوردستان گرنگی پێ دەدرێت و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی لەمبارەیەوە هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









