
كێڵگهیهكى گوێدرێژ | فۆتۆ: Guardian
SNN
بازرگانى نهێنى و ئاشكرا به گوێدرێژ له چین و هاورده‌كردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى گوێدرێژ له وڵاتانه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژماره‌ى گوێدرێژه‌كان له جیهاندا دروستكردووه.
ماوه‌ى زیاتر له ده‌یه‌یه‌كه وڵاتى چین به‌شێوه‌یه‌كى چڕ و پڕ ده‌ستیداوه‌ته هاورده‌كردنى گوێدرێژ له وڵاتانى جیهانه‌وه، ئه‌م هاورده‌كردنه‌ش هه‌م به‌شێوه‌ى یاسایی هه‌م به‌شێوه‌ى نایاسایی ئه‌نجام ده‌درێت.
پێگه‌ى گاردیان له‌باره‌ى ئه‌م بازرگانیه‌ى وڵاتى چینه‌وه ئاشكرایكردووه، “چین له‌گه‌ڵ 20 وڵاتى جیهاندا گرێبه‌ستى بازرگانى واژوو كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی گوێدرێژ هاورده بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی له 50 وڵاتى جیهانه‌وه گوێدرێژ هاورده ده‌كات”.
بازرگانیه‌كه‌ى چین هێنده فراوانبوو كه “مه‌ترسى له‌سه‌ر رێژه‌ى گوێدرێژ له جیهاندا دروستكردووه”، چونكه ئاماره‌كانى پێگه‌ى ئیورۆ نیوز ئاشكرایده‌كه‌ن، “وڵاتى چین ساڵانه 4.8 ملیۆن گوێدرێژ هاورده ده‌كات”، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى گوێدرێژى ناوخۆى پێداویستى وڵاته‌كه پڕناكاته‌وه.
هۆكارى سه‌ره‌كى هاورده‌كردنى گوێدرێژ له‌لایه‌ن چینه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كارهێنانى پێسته‌كه‌ى له ده‌رمانێكى كلتورى چینى به‌ناوى (ئیژایۆ) كه له بازاڕه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو ده‌فرۆشرێت و چینییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى، “خوێنبه‌ربوون، له‌بارچوونى منداڵ، به‌هێزبوونى جه‌سته و چاره‌سه‌رى چه‌ندین نه‌خۆشى جۆراوجۆر به‌كاریده‌هێنن”.
به‌پێى راپۆرتێكى پێگه‌ى ساینیس كه له ساڵى 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، “بازرگانیكردن به گوێدرێژ له‌لایه‌ن چینه‌وه كاره‌ساتى دروستكردووه و تاوه‌كو ساڵى 2023 ژماره‌ى گوێدرێژه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه بۆ نیوه له جیهاندا”.
بازرگانییه‌كه هێنده بڵاوبووه‌ته‌وه كه چین ناچاربووه یاساى بۆ بگۆڕێت و باجى له‌سه‌ر كه‌مبكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌پێناو پاراستنى گوێدرێژه‌كانى ناوخۆ چین رێژه‌ى باجى له‌سه‌ر هاورده‌كردنى گوێدرێژ به‌ڕێژه‌ى 2٪ كه‌مكردووه‌ته‌وه.
فیلیپ میشێلیا، پزیشكى ئاژه‌ڵان و توێژه‌ر له زانكۆى زاریا له وڵاتى نه‌یجیریا كه چین به‌شێكى گوێدرێژه‌كانى لێوه هاورده ده‌كات ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى روو ده‌دات كاره‌ساته، چونكه گوێدرێژه‌كان جگه له سووده‌كانیان بۆ ژینگه یارمه‌تى نیو ملیار مرۆڤ ده‌ده‌ن له جیهاندا، به‌ڵام به‌هۆى بازرگانییه‌كه‌ى چینه‌وه دانه‌ى به 200 دۆلار ده‌فرۆشرێت و تاوه‌كو ئه‌شگه‌نه ئه‌و وڵاته زۆرینه‌یان بریندار بده‌ن و له‌وێش كه‌وڵ ده‌كرێن بۆ ده‌رمان”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









