“ده‌ستبه‌كاربوونى په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان كارئاسانى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى حكومه‌تى نوێ”

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستبه‌كاربوونى په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان كارئاسانى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران، ده‌شڵێت: “نازانین موقته‌دا سه‌در چ پلانێكى هه‌یه له‌دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ى حوزه‌یران، كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى جێگره‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى ره‌وتى سه‌در كه له ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه به فه‌رمانى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاره‌كانى فراكسیۆنى پارتى و هاوپه‌یمانى سیاده كه له رابردوودا به‌شێكبوون له هاوپه‌یمانى سێقۆڵى سه‌ربه موقته‌دا سه‌در ئاماده‌ده‌بن”.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بۆ جێگرتنەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر هەنگاوێكی نوێیە بە ئاراستەی كۆتاییهێنان بەو گرێ كوێرەیه‌ی كە ماوەی حەوت مانگە بەرۆكی پرۆسەی سیاسی گرتووە لە عێراق، چونكە هاووڵاتییان داوای كۆتاییهێنان بەم دۆخە دەكەن و داوای باشتركردنی بژێوی ژیانیان و پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەكەن و نایانەوێت ئەم دۆخە لەوەزیاتر درێژە بكێشێت”.
وتیشى: “ئێمە نازانین ئایا موقتەدا سەدر دەبێته ئۆپۆزسیۆن و بە تەواوی واز لە حكومەت و پرۆسەی سیاسی ده‌هێنێت یاخود پەنا دەباتە بەر جوڵاندی شەقام و فشار خستنەسەر كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا دەستبەكاربوونی پەرلەمانتارانی نوێی عێراق لەجێگەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر دەبێتە هۆی كارئاسانی زیاتر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و كۆتاییهێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “موقتەدا سەدر لەسەر خواستی خۆی داوای لە پەرلەمانتارەكانی كردووە دەستلەكاركێشانەوە بنووسن و لە پەرلەمان بچنەدەرەوە، بۆیە چاوەڕێی دۆخەكە دەكەین بزانین سەدرییەكان بە چ ئاراستەیەك كاردەكەن”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









