
جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
سه‌رۆكى ئه‌مریكا داوا له كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخه‌كه‌یان باجى سه‌ر بهنیزین و گازوایل بۆ ماوه‌ی سێ مانگ رابگرن.
دوێنێ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یران، كۆشكى سپى ئه‌مریكا راگه‌یه‌نراوێكى له‌سه‌ر زارى جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “داوا له ویلایه‌ته‌كان كۆنگرێس ده‌كه‌ین باجی سەر بەنزین خۆیان رابگرن یاخود یارمەتی هاوشێوە پێشکەش بکەن به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى به‌نزین”.
به‌پێى یاساكانى حكومه‌تى ئه‌مریكا باجی سەر بەنزین 18.4 سەنتە بۆ هەر گاڵۆنێک و باجی سەر سووتەمەنی دیزڵ 24.4 سەنتە بۆ هەر گاڵۆنێک. له ئێستادا نرخى یه‌ك گاڵۆن به‌نزین 5 دۆلاره له ئه‌مریكا.
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما، لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2008دا، بیرۆکەیەی راگرتنی باجی سەر بەنزینی بە “فێڵ” ناوبرد کە رێگەی بە سیاسەتمەداران دەدا “بڵێن شتێکمان کردووە”. هەروەها هۆشداریدابوو لەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان دەتوانن بە بەرزکردنەوەی نرخەکانیان قەرەبووی کەمکردنەوەی باجەکە بکەنەوە.
كۆشكی سپی لەم هەفتەیەدا بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی حەوت كۆمپانیای نەوتی كرد بۆ كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی رێگاكانی زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان و كەمكردنەوەی نرخی بەنزین.
هه‌فته‌ى پێشوو سه‌رۆكى ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس وتى: “ئەمەریکا هێشتا کێشەکانی پەتای کۆرۆنای بە تەواوی بۆ چارەسەر نەکراون، به‌ڵام دەبێت لە ئێستاشدا نیگەرانی چۆنیەتی کڕینی بەنزین و خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە بین”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









