جارێكى تر كۆرۆنا له ههرێمى كوردستان بڵاوبووهتهوه و 744 كهس تووشبوون

نهخۆشخانهى (شههید تاهیر عهلى والى بهگ) تایبهت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سهرهڕاى بڵاوبوونهوهى پهتاى كۆلێرا، بهڵام جارێكى تر ڤایرۆسى كۆرۆنا له ههرێمى كوردستان بڵاوبووهتهوه و له ماوهى یهك ههفتهدا 744 كهس تووشى ڤایرۆسهكه بوون.
د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەدی تایبەت بە منداڵان بە SNNی راگەیاند، “بەداخەوە جارێكی دیكە حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە زیادبووندان نەوهك تەنیا تووشبوون لە ناو منداڵاندا زیادیكردووە، بەڵكو لەناو گەورەكانیشدا حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا رووی لە زیادبوون كردووەتەوە، بۆیە لە ئەمڕۆوە دەستمانكردووەتەوە بە ناردنی حاڵەتە گوماناوییەكان بۆ تاقیگەكان بەمەبەستی پشكنین بۆ حاڵەتەكان”.
وتیشى: “بەداخەوە ژمارەیەك لە فەرمانبەرەكانیشمان نیشانەكانی تووشبوون بە كۆرۆنایان تێدا دەركەوتووە كە پێدەچێت لە نەخۆشەكانەوە تووشبووبن، هەندێك لە ئەنجامەكانیشمان بە پۆزەتیڤ بۆ هاتووەتەوە، واتە تووشبوون بە كۆرۆنا، بۆیە بەگشتی وەك وەزارەتی تەندرستی عێراقیش راگەیاندووە حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆكیش رووی لە زیادبوون كردووەتەوە”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەدی تایبەت بە منداڵانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “بەداخەوە حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لەناو منداڵانیشدا زیادیكردووە ئەمە بەومانایە نایەت ئێمە هاووڵاتییان بترسێنین، بەڵكو داوا لە هاووڵاتییان دەكەین رێكارەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ ئەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون زیاتر نەبن لە كۆنترۆڵ دەربچن”.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە SNN لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم وەریگرتوون، “لەماوەی حەوت رۆژی رابردوودا لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بە سلێمانی و هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە 744 كەس توشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیش دوێنێ بووە كە 179 كەس تووشبوون، لەو ژمارەیەش 111 كەسیان لەهەولێر و 22 كەسیان لە سلێمانی و 46 كەسیشیان لە دهۆك تۆماركراون”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









