د. پشدەر عەبدوڵا: توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە ڕووی لەكەمی کردووە

نەخۆشخانەی جهمال ئهحمهد ڕهشیدى منداڵان لە سلێمانی | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد تایبەت بە منداڵان ئاماژە بەوەدەكات دوو ڕۆژە ڕێژەی حاڵەتەكانی توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا ڕووی لە كەمی كردووە بەراورد بە هەفتەی پێشوو كە لە دۆخێكی سەختدا بووین، بەجۆرێك ئەگەر پێشتر 100 منداڵ توشی سكچوون ببوایە ماوەی دوو ڕۆژە توشبوون بۆ 68 حاڵەت كەمیكردووە.
د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆ جەمال ئەحمەد تایبەت بە چارەسەری منداڵان بە SNNی ڕاگەیاند: “خۆشبەختانە ماوەی دوو ڕۆژە حاڵەتەكانی توشبوون بە سكچوون و رشانەوە لەناو منداڵاندا ڕووی لە كەمبوونەوە دەكات بەنمونە دوێنێ 68 حاڵەتمان هەبووە كە منداڵ بوون توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە لەكاتێكدا لە دوو ڕۆژی پێشتر زیاد لە 100 حاڵەت تۆماركراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەمان شێوە ئەمڕۆش حاڵەتەكانی توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا كەمتبووە بەراورد بە دوێنێ بەڵام هێشتا ئاماری كۆتایمان كۆنەكردووەتەوە و دواتر ئامارەكان دەدرێنە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لەگەڵ حاڵەتەكانی دیكەی توشبوون بە سچوون و ڕشانەوە ە نەخۆشخانەكانی دیكە ڕادەگەیەندرێت.
وتەكانی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆ جەمال ئەحمەد تایبەت بەمنداڵان لەكاتێكدایە كە ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە ڕۆژانە بەسەدان منداڵ و كەسانی گەورە توشی سكچوون و ڕشانەوە دەبن و چەند حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێراش تۆماركراون، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بەردەوام ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكەن بۆ خۆپارێزی لەو نەخۆشی و پەتایە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









