
دارستانێك له توركیا | فۆتۆ: Flare
SNN
سه‌رۆككۆمارى توركیا له‌میانى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دارستانى یهدى ئادا كه سێ رۆژ به‌رله‌ئێستا به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه به‌شێكى سووتا وتى: “وه‌ك سوڵتان محه‌مه‌د فاتیح ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى دارێكى ئێمه ببڕێته‌وه یان بیسووتێنێت سه‌رى لێده‌كه‌ینه‌وه”.
رۆژى 21ى حوزه‌یران دارستانى یهدى ئادا كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى مهرمهرسین له نزیك بۆدرم و فاتیحیه ئاگرى تێبه‌ربوو و به‌خۆیه‌وه 4 هه‌زار هێكتار زه‌وى دارستانه‌كه سووتا و 40 كارمه‌ندى ئاگركوژێنه‌وه‌ش بریندار بوون پاشان كۆنترۆڵكرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى حوزه‌یران، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا سه‌ردانى دارستانه‌كه‌ى كرد و له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “نازانین هۆكارى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه چییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دارێكى ئێمه ببڕێته‌وه یان بیسووتێنێت وه‌ك سوڵتان محه‌مه‌د فاتیح ده‌ڵێت: سه‌رى لێده‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشى: “ده‌ستبه هه‌ڵمه‌تى چاندنى دارى نوێدهكهین له ناوچه‌كه، چونكه سروشت و دارستان ناسنامه‌ى وڵاته‌كه‌ى ئێمه‌یه”.
به وته‌ى سه‌رۆكى توركیا، “بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه هه‌زار و 169 ئۆتۆمبێل و 15 فڕۆكه به‌كارهێنراون و 945 كارمه‌ندى به‌رگریی شارستانى به‌شدارییان كردووه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









