نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى ماڵان بۆ 225 هه‌زار به‌رزبوه‌وه

دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
به‌هۆى نه‌بوونى نه‌وتى سپى ماڵان له كۆگاكانى هه‌رێم دابه‌شكردنى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان راگیراوه، فرۆشیارێكى نه‌وتیش ده‌ڵێت: “سه‌ره‌ڕاى وه‌رزى گه‌رما، به‌ڵام نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى ماڵان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 225 هه‌زار دینار”.
زانا عەبدوڵا، یەكێك لە فرۆشیارانی بەرهەمە سووتەمەنییەكان لە ناوه‌ندى پارێزگاى هەڵەبجە ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى حوزه‌یران، بە SNNی راگەیاند، “پێشتر لە زۆرێك لە بەنزینخانەكانی هەڵەبجە و سلێمانی شانبەشانی بەنزین و گاز نەوتیش دەفرۆشرا، بەڵام ماوەیەكە بەرهەمی نەوتی سپی زۆر بەكەمی دەخرێتە بازاڕەوە”.
له‌باره‌ى نرخه‌كه‌یه‌وه ئه‌و فرۆشیاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێشتر نرخەكەشی لە نزیك 190 هەزار دیناردا بوو، بەڵام لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت كە بڕەكەی 200 لیترە بەرز بووەتەوە بۆ 225 هەزار دینار”.
ئه‌و فرۆشیارهى هه‌ڵه‌بجه زانیارى زیاترى خسته‌ڕوو و وتیشى: “ئەو نەوتەی ئێمە هەمانە بە 225 هەزار دەیفرۆشین، نەوتی ماوەكانی رابردووە و زۆرێك لە بەنزینخانەكان لە ئێستادا نەوتیان نییە بۆ فرۆشتن، هاوكات بڕێكی كەمیش لە بازاڕەكاندا هەیە و حكومەتیش دابەشكردنی نەوتی سپی راگرتووە، بۆیە نازانین لەداهاتوودا بەتایبەت لە وەرزی زستاندا نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە چەند، بەڵام هیوا خوازین ئەو نرخە دابەزێت”.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی و هەروەها پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا SNN پەیوەندی بە بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەكانی سێمانییەوە كرد، به‌ڵام وەڵامی پەیوەندییەكهیان نەدایەوە. هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كانی SNN كه له سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕپێكراو دهستیكهوتوون، “له ئێستادا لە كۆگانی نەوت لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك بڕێكی كەم نەوتی سپی هەڵگیراوە و بەشی ئەوە ناكات بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشبكرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








