له سلێمانى سه‌دان هه‌لى كار له بۆ گه‌نجان راده‌گه‌یه‌نرێن

پێشانگاى هه‌لى كارى دامه‌زراوه‌ى ڤیم | فۆتۆ: SNN
SNN
دامەزراوەی ڤیم لە شاری سلێمانی بە بەشداری نزیکەی 120 کۆمپانیا پێشانگه‌ی هەلی کار ساز دەکات و تیایدا زیاتر لە هەزار و 100 هەلی کار رادەگەیەنرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى حوزه‌یران پێشانگه پێشانگه‌ى هه‌لى كارى دامه‌زراوه‌ى ڤیم له شارى سلێمانى كاره‌كانى ده‌ستپێبكات كه تێیدا هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنرێت بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ى كاریان ده‌ستبكه‌وێت به‌پێى توانا و شاره‌زاییه‌كانیان.
لەو بارەوە دەرون جەمال، رێکخەری پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڤیم بە SNNی راگەیاند: پێشانگه‌کە لە رۆژانی 25و 26ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت و نزیکەی 120 کۆمپانیا بەشدارن”.
وتیشى: “له سه‌ره‌تادا ئێمه وه‌ك دامه‌زراوه‌ى ڤیم پلانمان دانابوو بۆ ئەوەی هەزار و 400 هەلی کار لەو پێشانگهیەدا رابگەیەنين، بەڵام خۆشبەختانە ژمارەی هەلی کارەکان زۆر لەوەش زیاترە کە رادەگەیەنرێن”.
رێکخەری پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڤیم له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار ماژەی بەوەشکرد، ” نە تەمەن و نە رەگەز و تەنانەت بڕوانامەش نەکراوە بە پێوەر و هەلی کار سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خوازیاری دۆزینەوەی کارن”، ئەوەشی خستەڕوو، ” لەگەڵ کۆمپانیاکاندا مەرجی ئەوەشمان داناوە کە تەنیا (سی ڤی) وەرگرتن نەبێت و دواتر بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەوەی بزانین کۆمپانیاکان ئەو بەڵێنانەی کە داویانە بردوویانەتە سەر یا نا”.
پێشانگه‌کە رۆژانی شەممە و یەکشەممە 25-26/ی حوزەیران، لە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە لە دامەزراوەی ڤیم لە پشت پارکی دایک لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









