
نەوتی عێراق
SNN
نەبیل ئەلمەرسومی، شارەزای بواری ئابووری بۆ میدیا عێراقییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، (بەیکەر هیوز) یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە بواری خزمەتگوزاری کێڵگە نەوتییەکان، هەروەها بەرهەم و خزمەتگوزاری بۆ بیرە نەوتەکان و هەڵسەنگاندنی پێکهاتن و تەواوکردنی بیرەکان و ڕاوێژکاری لە بواری بەرهەمهێنان و یەدەگەکان پێشکەش بە پیشەسازی نەوت و گاز دەکات.
ئاشكراشی كردووە، كۆمپانیاكە بڕیاری كشانەوەی داوە لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم و پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە نەوتی هەرێم ڕاگەیاندووە.
مەرسومی ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیای (بەیکەر هیوز) لە زیاتر لە 120 وڵاتی جیهان کاردەکات، کۆی سەروەت و سامانەکەی 38 ملیار دۆلارە و 60 هەزار کارمەندی هەیە. کۆمپانیاکە چەندین کاری لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، لەنێویاندا جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدانی لە میران و بینا. کێڵگەکانی غازی باوی.
ئاماژەی بەوەشکردووە “لە کاتێکدا بەیکەر هیوز لە ئێستادا سەرقاڵی وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدارە بۆ دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی ناسریە و ئەلغراف لە پارێزگای زیقار، بە توانای 200 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد غاز لە ڕۆژێکدا، جگە لە بەرهەمهێنانی 1000 تۆن لە غازی شل و 900 مەتر سێجا کۆندێنسێت لە ڕۆژێکدا، بە تێچووی 370 ملیۆن دۆلار”
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە بڕیارێدا ڕایگەیاند، كە ئەو یاسایەی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2007 بۆ ڕێکخستنی کەرتی نەوت و گاز پەسەندی کردبوو پێچەوانەی دەستوورە و جەختی كردەوە، كە دەبێت هەرێم كۆی پڕۆسەی نەوت و گرێبەستەكانی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكات و لەڕێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









