ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان

SNN
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/6/28 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وه‌زيرى پێشمه‌رگه و سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری ھەرێم وسوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بوون، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يهكخستنهوهى هێزى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنيارێكى ئه‌مه‌ريكييه‌كان له‌مباره‌يه‌وه تاوتوێ كران.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ھێزەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کە لەجەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ھاوکاری ھەرێم بوون و پشتیوانی ھێزی پێشمەرگەبوون لە رووی مەشق و راھێنان و پڕچەکردن و پێشخستنی توانا سەربازییەکان روونیشیکردەوە پەرۆشیتان بۆ یەکخستنەو چاکسازیکردن لەوەزارەتی پێشمەرگە مایەی دەستخۆشیەو سوپاسگوزارین و راشیگەیاند ھەر پلانێک بۆ رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بنرێت پێشوازی لێدەکەین بەڵام پێویستە لەم ھەنگاوەدا ھەلومەرجی ھەرێم و واقیعی ئەمڕۆ لەبەرچاوبگیرێت و ھاوسەنگی بنەمابێت بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەنیشتمانییە و بە بەرنامەی کوردستانی بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەرھەنگاوێکیش بنرێت دەبێت لەخزمەتی پاراستنی ئاسایشی ھەرێم بێت .
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا و ئێستاش پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له پشتگيريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازيى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز جه‌نه‌رال برێنان دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر چه‌ترى وه‌زراه‌تى پێشمه‌رگه و يه‌ك فهرماندهييدا كۆبكرێته‌وه بكرێته هێزێكى نيشتانيى پيشه‌گه‌ر كه به هێز و توانا بێت بتوانێت ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و پێويستيى هاريكاريى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









