بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر 18 برینداری چەكی كیمیایی ڕەوانەی ئێران كران

بەرکەوتوانی چەکی کیمیای
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی ناردنەدەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بۆ وڵاتی ئێران جێبەجێكرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا و بەدوو قۆناغ 23 برینداری دیكە ڕەوانەی ئێرانكراون، هاوكات و لە كۆی 400 بركەوتووی چەكی كیمیایی بڕیاردراوە كە 53 بەركەوتوو ڕەوانەی ئێران بكرێن.
د.عیماد فەیروز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەرەو ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆیان، ئەمڕۆ سێشەممە قۆناغی سێهەمی بریندارانی چەكی كیمیاوی بەرەو ئێران بەڕێكەوتن كە ژمارەیان 18 برینداری چەكی كیمیایی بوو لەو ژمارەیەش 15 كەسیان نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاویان بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، ناوی دوو هەزار و 390 بەركەوتوو تۆماركراوە و مانگانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانیان دەكەن، هاوكات لە كۆی 400 بركەوتووی چەكی كیمیایی كە لە ساڵی 2020 ناویان تۆماركراوە، بڕیاردراوە كە 53 بەركەوتوو ڕەوانەی ئێران بكرێن و تائێستاش بە سێ قۆناغ ڕەوانەی دەرەوەكراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
ناردنە دەرەوەی ئەو بریندارانەی چەكی كیمیایی لەسەر تێچووی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەهاوبەشی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران جێ بەجێ دەكرێت كە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا لەهاتنی پزیشكانی پسپۆڕی ئێران بۆ نەخۆشخانەی بریندارانی چەكی كیمیاوی دوای بینینی نەخۆشەكان لەلایەن تیمە پزیشكیەكانەوە 61 برینداری دیكەی چەكی كیمیاوی دەستنیشان كراون بۆ چوونە دەرەوە و ناوەكانیان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









