هۆكاری كشانەوەی كۆمپانیا نەوتەییەكان تەنها پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییەوە نییە

کێڵگەیەکی نەوت
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەشێك لە كۆمپانیاكانی بواری نەوت و وزە لە هەرێمی كوردستان مەترسی خۆیان ڕاگەیاندووە لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی مووشەكی بۆسەریان بەو هۆیەشەوە باس لە كشانەوەیان دەكرێت، بەڵام زانیارییەكان باس لەوەدەكەن كە هۆكاری سەرەكی پشت كشانەوەی ئەو كۆمپانیایانە پەیوەندی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە هەیە و ئەو كۆمپانیایانە ترسیان لەوەهەیە لە داهاتوودا بەوەتۆمەتباربكرێن كە نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بە قاچاغ دەفرۆشن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كۆمپانیاكانی تایبەت بە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم دەست SNN كەوتوون كە ئەو هێرشە مووشەكیانەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ڕوویدا بیانوویەكی بە كۆمپانیاكانی دیكەدا كە بڕیاری كشانەوە بدەن لە پرۆسەی دەرهێنان و بەبازاڕكردنی نەوت و غازی هەرێم، كە لە ڕاستیدا كشانەوەی ئەو كۆمپانیایانە پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییەوە نییە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش دڵنیایان پێداون لە پاراستنیان لە هەر هێرشێك بۆسەركارمەندەكانیان بەڵام ڕازی نەبوون بەمانەوەیان.
ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری سەرەكی پشت كشانەوەی كۆمپانیاكانی بواری نەوت و غازی هەرێم پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدرڵی بەغداوە هەیە، چونكە كۆمپانیاكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كاركرن لە بواری نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان كارێكی نایاساییەو هیچ پاڵپشتێكی یاساییان نەماوە تەنانەت ترسی ئەوەیان هەیە لە داهاتوودا لەلایەن عێراقەوە بەوە تۆمەتباربكرێن كە نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بە قاچاغ دەبەنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
SNN ئەوەشی زانیوە كە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، هەریەك لە كۆمپانیاكانی (ئیكسۆن مۆبیل و بەیكەرهیوز) كشانەوەیان لە پرۆسەی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند، هاوكات لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، كۆمپانیای (شلمبجیر)ی ئەمریكی پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە ڕاگەیاند و لە هەرێمی كوردستان كشایەوە، پێشبینیش دەكرێت لە هەفتەكانی داهاتوودا چەند كۆمپانیایەكی دیكەش لە كەرتی نەوت و غازی هەرێم بكشێنەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









