
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەو زیانە زۆرەی بەهۆی كەمبارانییەوە بە ڕێژەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی كەوتووە، لەهەمان كاتدا كەمئاوی كاریگەری خراپی لەسەركەرتی كشتوكاڵ كردووە و بڕی بەرهەمە هاونییەكانی كەمكردووەتەوە، جوتیارانیش نیگەرانن لەوەی كە بەهۆی هاوردەی بەروبومی دەرەكییەوە بەرهەمەكانیان بۆ ساغ نابێتەوە.
ئەحمەد دۆڵەسوری، یەكێك لە جوتیارانی سنووری قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە ناوچەكەی ئێمە بەراورد بە ناوچەكانی دیكە تاڕادەیەك بارانی زیاتری لێباریوە لەمساڵدا بەڵام ئەگەر بەراوردی بكەین بە ساڵانی 2019 و 2018 ئەوە ڕێژەیەكی زۆركەمە، هەر ئەم كەمبارانیەیە بووەتە هۆی ئەوەی كە ئاوی ژێرزەوی كەمبكات و ئەو زەوییە كشتوكاڵیانەی كە پشتیان بە ئاوی بیر بەستبوو زیانێكی زۆریان لێبكەوێت و نەتواندرێت سودیان لێوەربگیرێت، بەنمونە دەیان دۆنم زەوی كشتوكاڵیمان هەن كە لە ڕابردوودا بەهۆی ئاوی بیرەوە كشتوكاڵیان تیادا كراوە بەڵام ساڵی ڕابردوو ئەمساڵیش بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی بیرەكانەوە نەتواندراوە كشتوكاڵیان تیادا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمەی جوتیاران لەكاتی پێگەیشتنی بەربوومەكانماندا هەمیشە رووبەڕووی گرفتێكی گەورە دەبینەوە كە بریتیە لەوەی بەرووبوومی دەرەكی هاوردە دەكرێت، بەتایبەت لە ئێستادا كە وەرزی پێگەیشتنی بەرووبوومە هاوینەییەكانی وەك ( تەماتە و خەیار و شوتی و بیبەر)و چەندین بەروبومی دیكەیە لەبازاڕدا نرخێكی زۆركەم دەكەن، بەجۆرێك كیلۆیەك تەماتەی كوردی دەدەین بە كەمتر لە 200 دینار شوتی بە 250 دینار خەیار بە 100 دینار كە ئەو بڕە پارەیەكی زۆركەمە و ئەو ماندوو بوون و خەرجیانە ناگرێتەوە كە لەبەرهەمهێنانی ئەو بەرووبوومانە خەرجمان كردووە.
محەمەد ڕۆستەم، یەكێكی دیكە لە جوتیارانی دەشتی شارەزوور ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند: كە بێگومان كەمبارانی و وشكە ساڵی كاریگەی خراپیان لەسەر بەروبوومی كشتوكاڵی هەبووە، بەجۆرێك لە كۆی زیاد لە 72 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە سنوری دەشتی شارەزوور كە بۆ كاری كشتوكاڵی دەشێت، لەمساڵدا تەنيا نزیكەی 500 دۆنم زەوی كراوەتە كشتوكاڵ بۆ بەرهەمهێنانی بەروبوومە هاوینەییەكان، چونكە جوتیاران لەوە دڵنیابوونەتەوە كە لەكاتی پێگەیشنی بەروبوومەكان دەروازە سنوورییەكان داناخرێن و بەرهەمەكەی ئێمەش ساغ نابێتەوە بۆیە زۆرینەی جوتیاران تەنيا بەشی خۆیان كاری كشتوكال دەكەن و بیر لەوەناكەنەوە ڕێژەیەكی زۆر لەزەوییەكانیان بكەن بە كشتوكاڵ.
بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ SNN جەخت لەوەدەكەنەوە: كەمئاوی لە ئەمساڵ و لەساڵی ڕابردووش كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر كەرتی كشتوكاڵ، هاوكات ڕاستیشە لەكاتی پێگەیشتنی بەروبوومە كشتوكاڵیەكان ناتواندرێت لە %100 هاوردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی لەدەرەوە كۆنترۆڵبكرێت بەڵام تاڕادیەكی باشیش ڕێگە بەهاوردەكردن نادرێت، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا ئێمە تەنها بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی دەدەین لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دواتر لایەنی جێبەجێكار لەدەروازە سنوورییەكان دەبێت بڕیارەكە وەك خۆی جێبەجێبكەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









