
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیان و ڕێگریكردن لەهەر ڕووداوێكی نەخوازراو و جێبەجێكردنی فەرمانی سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە سەرجەم دووكانی فرۆشتنی چەکی لە ناو بازاڕی شارەکە داخست.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیان و ڕێگریكردن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو لە ڕێگەی بەكارهێنانی چەكی بێمۆڵەتەوە، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورسەرجەم دووكانی چەكفرۆشان لەپارێزگای هەڵەبجەداخران.
داخستنی ئەو دوكانی چەكفرۆشانە لە پاریزگای هەڵەبجە دوای ئەوەی دێت كە رۆژی سێ شەممە لە شاری هەولێر خوێندكارێك بە چەك تەقەی لە دوو مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین كردوو هەردووكیان گیانیان لەدەستدا، هاوكات ئەمڕۆش لە ڕووداوێكی هاوشێوەدا هاووڵاتییەك بە چەك هێرشی كردە سەرماڵێك بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە دووهاوسەری كوشت.
پێشتریش SNN لەڕاپۆترێكی بەدواچووندا ئەوەی بلاو كردەوە كە ساڵانە ڕێژەی كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە زیاد بوون دەكات و زۆرترین حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتنیش لە پارێزگای هەولێر تۆماركراوە و كەمترین حالەتیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









