نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی پێش جەژنی قوربان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات دابەشكردنی مادەكانی چوارەم بەشەخۆراك لەلایەن بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك بەردەوامی هەیە، هاوكات بۆ سەبەتی خۆراكی پێنجەمیش هەریەكە لە مادەكانی( شەكر و زەیت و برنج و دۆشا و) گەیشتووەتە كۆگاكانمان لە هەرێمی كوردستان و پاش پشكنین دابەش دەكرێت ئەگەر پێش جەژن فریابكەوین بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: دابەشكردنی بەشەخۆراكی چوارەم بەسەر هاووڵاتیاندا لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە بەردەوامی هەیە و چەند مادیەكی كەم ماوە سەرجەم بریكارەكان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی بكەن، هاوكات بۆ دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراك چەند مادەیەكمان بەدەست گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەریەكە لەمادەكانی (شەكر و زەیت و بڕێك برنج و دۆشاو و لەتكەنۆك) گەیشتووەتە كۆگاكانمان لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كوالێتی كۆنتڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی پشكنینیان بۆ دەكرێت پاش ئەوەی لە پشكنین دەرچوون لەرێگەی بریكارەكانەوە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت ئگەریش بتوانین پێش جەژن دەستدەكەین بەدابەشكردنی ئەو خۆراكانە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ئەو بڕە خۆراكانەی كە لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە گەیشتووەتە دەستی هاووڵاتیان سەرجەمیان لەرووی كوالیتییەوە باش بوون و لە كوالیتی كۆنترۆڵ دەرچوون و هیچ گرفتێكیان نەبووە، بەڵام بە گشتی دواكەوتنی مادەخۆراكییەكان پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی بەغداوە هەیە.
لەمانگی ڕابردوودا پەرلەمانی عێراق یاسای ئاسایشی خۆراكی پەسەندكرد كە لەیاساكەدا پارەی شەش سەبەتەی خۆراك دابین كراوە و هەروەها ماددەكانی ناو ئەو شەش سەبەتە خۆراكەی ئەمساڵ حەوت ماددەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









