SNN ئاماری شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی كوشتن لە هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەچەندین هۆكاری جیاواز تادێت ڕێژەی كوشتن و خۆكوشن لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە زیاد بوون دەكات، لەو چوارچێوەیەشدا بە گوێرەی ئامارێكی تایبەت كە دەست SNN كەوتووە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 50 پیاو و ژن لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم كوژراون كە مانگانە دەكاتە كوشتنی زیاد لە هەشت كەس، هاوكات زۆرترین كوشتن لە پارێزگای هەولێر و كەمترینیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراون و زۆرینەی كوشتنەكانیش بە چەك ئەنجامدراون.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بنكەكانی پۆلیس لە هەرچوارپارێزگاكەی هەرێم دەستی SNN كەوتووە ئەوە خراوەتەڕوو، لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە 50 ژن و پیاو كوژراون، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 18 پیاو و نۆ ژن كوژراون، هاوكات لە پارێزگای سلێمانی 10 پیاو و حەوت ژن، لە پاریزگای دهۆكیش پێنج پیاو و حەوت ژن و لە پارێزگای هەڵەبجەش یەك پیاو كوژراوە و لەمساڵدا هیچ ژنێك لەو پارێزگایە نەكوژراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی ئاماژەكان لە هەر مانگێكی ئەمساڵدا زیاد لە هەشت كەس لە هەرێمی كوردستان كوژراون، زۆینەی تاوانەكانی كوشتن بە چەك ئەنجامدراون، ئەو چەكانەش كە بەكارهێندراون چەكی بێمۆڵەت بوون، هەروەها زۆرینەی جۆری چەكەكانیش دەمانچە بەكار هێنداروە پاشان چەكی جۆری كڵاشینكۆف، رێژەیەكی كەمی كوشتنەكانیش بە چەقۆ تۆماركراون كە دواترینیان گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ بووە لە قەزای سەیدسادق بە چەقۆكوژرا.
كوشتنی ئەو 50 ژن و پیاوە لە هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای هەولێر چواركەس كە دوانیان مامۆستای زانكۆ و دوانەكەی دیكەشیان هاوسەری یەكرتی بوون بەچەك كوژران، دواتر سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ بریاری قەدەغەكردنی فرۆشتن و كڕینی چەكیان دەركرد و لە پارێزگاكانی هەرێمیش بڕیارەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









