لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە7260 چەك دەستیان بەسەرداگیراوە

چەک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو كەمكردنەوەی ڕێژەی كوشتن و برینداركردن بە چەك، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەتی دەركردووە و هاوكات لە پارێزگاكانی هەرێمیش دوكان و شوێنەكانی فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی داخران، لەماوەی سێ ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكیش لە هەر چوارپارێزگاكەی هەرێم زیاتر لە حەوت هەزار و 260 چەكی جۆراوجۆر دەستیان بەسەرداگیراوە، وەزارەتی پێشمەرگەش سەرقاڵی جێبەجێكردنی پلانێكی تایبەت بەو بابەتەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بنكەكانی پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی كە لەلایەن مەفرەزەهاوبەشەكانی پۆلیس و هێزەكانی ئاسایش دەستیان پێكردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت تواندراوە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم حەوت هەزار و 261 چەكی جۆراو دەستیان بەسەردا بگیرێت كە سەرجەمیان چەكی بێ مۆڵەت بوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەی ڕابردوودا دوو هەزار و 228 چەكی جۆری دەمانچە و هەروەها 748 چەكی جۆری كڵاشینكۆف و هاوكات سێ هەزار و 222 چەكی جۆری تاپڕو بادی دەستیان بەسەردا گیراوە، هەر لەو هەڵمەتەدا دەستیشگیراوە بەسەر هەزار و 811 فیشەكی دەمانچە و نۆهەزار و 524 فیشەكی كڵاشینكۆف 26 هەزار و 523 فیشەكی تاپڕو بادی و هەڵمەكەش بەردەوامە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN لە دوای بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكیی بێ مۆڵەت، وەزارەتی پێشمەرگەش سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیەكە بۆ ئەوەی لەكاتی تەواوبوونی دەوامی فەرمی ڕێگە بە پێشمەرگە نەدرێت چەكەكانیان لەگەڵ خۆیان بەرنەوە بۆماڵەوە، بەڵكوو شوێنێكی تایبەت بەهەڵگرتنی چەكی پێشمەرگە دابیندەكات و لەكاتی گەڕانەوەیان بۆسەر ئەركەكانیان چەكەكانیان پێدەدرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
35 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
35 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
35 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









