لە سلێمانی تووشبوون بە سكچوون لە ناومنداڵاندا لە %40 كەمیكردووە

0
398

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی بەهۆی گرتنەبەری چەندین ڕێكاری خۆپارێزی و قەدەغەكردنی چەند خۆراك و خواردنەوەیە بەتایبەت خواردنی سەرشەقامەكان، بووەتە هۆی ئەوەی كە ڕێژەی توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕوو لەدابەزین بكات، بەجۆرێك لەناو منداڵاندا لە %40 و لەناو گەورانیشدا لە %60 توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە كەمیكردووە.

د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (دكتۆرجەمال ئەحمەد)ی تایبەت بە منداڵا بە SNNی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە حاڵەتەكانی توشبون بە سكچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵان بەڕێژەیەكی بەرچاوو ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، بەجۆرێك ئەگەر لە هەفتەی پێشوو ڕۆژانە 80 منداڵ توشی نەخۆشییەكە بووبن و لە نەخۆشخانە خەوێندرابن، ئەوا چەند ڕۆژێكە توشبوون بەهەمان نەخۆشی لەناو منداڵان ڕۆژانە بۆ 50 منداڵ كەمبووەتەوە و بە گشتی توشبوون بە ڕێژەی لە %40 كەمیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری كەمبوونەوەی توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە پەیوەندی بە گرتنەبری ئەو ڕێكارە تەندروستییانەوە هەیە كە لەسەرەتای بلاوبوونەوەی نەخۆشییەكەوە گیراونەتەبەر بەتایبەت لەڕووی قەدەغەكردنی فرۆشتنی ئەو سەوزانەی كە بەئاوی قورس ئاودێر دەكرێن و هەروەها قەدەغەكردنی فرۆشتنی خواردن و خۆراك لەسەر شەقامەكان و پاككردنەوەی سەرچاوەئاوییەكان و هەروەها خۆپارێزی هاووڵاتیانش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ كەمبوونەوەی نەخۆشییەكە.

لەلایەكی دیكەوە بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرستی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو حاڵەتەكانی توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە لەناو هاووڵاتیانی بەتەمەن بەرێژەی لە %60 كەمیكردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئاستی خۆپاراستن و چارەسەری پزیشكی وبەدواداچوونی ئەو ڕێنمایانەی كەلەلەیەن لیژنەی باڵاوە دەركران زۆرینەیان جێبەجێكراون .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this