“ماوه‌ى ساڵێكه مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌ك له هه‌ولێر نه‌دراوه”

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
قایمقامى قه‌زایی ناوه‌ندى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی ساڵێک زیاتره له پارێزگای هه‌ولێر بابه‌تی مۆڵه‌تدان به هه‌ڵگرتنى چه‌ك زۆر زۆر قورسکراوه و بگره هه‌ر راگیراوه، ده‌شڵێت: “دیارده‌ی پاسه‌وانی زۆر پێویسته که‌مبکرێته‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ى تهمموز، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زایی ناوه‌ندى هه‌ولێر له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا كه له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر راسپارده و بڕیاری به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپارد ده‌ستبه‌کاربن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته بیگرنه‌به‌ر له‌هه‌مووی گرنگتر و زۆر به‌په‌له جێبه‌جێکرا داخستنی بازاڕه‌کانی چه‌ک بوو که له شار و شارۆچکه‌کان هه‌بوون بازاڕی چه‌ک داخران، هه‌روه‌ها هێزه‌کانی زێره‌ڤانی و ئاسایش و پۆلیس ده‌ستبه‌کاربوون بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت و دانانه‌وه‌ی بازگه له‌و شوێنانه‌ی که پێویسته. هه‌روه‌ها له ده‌روازه‌کانی شار بازگه‌کانیش به‌و کاره هه‌ڵده‌ستن هه‌رکه‌سێک چه‌کی بێ مۆڵه‌تی پێبێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت داواش له هاووڵاتییان کراوه ئه‌وانه‌ی چه‌کی بێ مۆڵه‌تیان هه‌یه راده‌ستی بکه‌ن، به‌زووترین کات به‌ته‌نها دانانی بازگهش نیه به‌ڵکو پشکنینی ئه‌و شوێنانه‌ی که پێویسته تحری -گه‌ڕان و پشکنینیش له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه به هه‌ردوو شێوه به‌دانانی بازگه و پشکنین بڕێکی زۆریش چه‌کی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.”
وتیشى: “شاری هه‌ولێر یه‌ک بازاڕی هه‌بوو هه‌ر راسته‌وخۆ دوای بڕیاره‌که ئه‌و بازاڕه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه داخرا ئێستاش داخراوه”.
قایمقامى هه‌ولێر له‌باره‌ى رێگه گرتن له هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بردنه ماڵه‌وه‌ى چه‌ك ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “به‌دڵنیاییه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ردوو وه‌زاره‌ت کار له‌سه‌رئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌بێت چه‌که‌کانیان له‌شوێنه‌کانی خۆیان بهجێبهێڵن و چه‌که‌کانیان نه‌هێننه‌وه ناو کۆمه‌ڵگه، ئه‌وه هه‌نگاوه‌کانیش ده‌ستیپێکردووه کار له‌سه‌رئه‌وه ده‌کرێت دوو رۆژی رابردووتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند که پێویسته پێشمه‌رگه‌کان له‌باره‌گاکانی خۆیان چه‌ک بهجێبهێڵن ئه‌وه له‌پلان و به‌رنامه‌ی حکومه‌ته”.
قایمقامی هەولێر، لە بارەی پاسەوانەکانی خۆی دەڵێت: “من وه‌کو خۆم دوای ده‌وامیش یه‌ک شۆفێرم له‌گه‌ڵه زۆرجاریش ئه‌و شۆفێرهشم له‌گه‌ڵ نییه، به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م له‌دوای ده‌وامیش هه‌موومان له‌به‌رئه‌وه‌ی هاووڵاتی ئاسایین دیارده‌ی پاسه‌وانی زۆر و ئه‌و شتانه به‌ڕاستی پێویسته که‌مبکرێته‌وه، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێزیان ئه‌وانه‌ی ئه‌رکی فه‌رمیان هه‌یه ئه‌وه جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رکی فه‌رمیانه که له‌دوای ده‌وامه ئه‌وه پێویست ناکات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چه‌کی پێبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌بێت به‌و کاره هه‌ڵبستن که ئه‌ویش پاراستنی هاوڵاتیانه و پاراستنی شوێنه گشتیه‌کانه بۆیه پێویست ناکات دوای ده‌وامی فه‌رمی هیچ که‌سێک له‌هه‌ر پله و پۆستێک بێت چه‌کی پێبێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌مه ده‌که‌نه بڕیار؟ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌ڵێت: “وه‌کو باسمکرد ئه‌و بڕیاره‌ی که ده‌رچووه وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، وه‌کو خۆی ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی کۆمه‌ڵگه و بۆ پاراستنی هاووڵاتییانه”.
له‌باره‌ى پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ك قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “هه‌ر له‌ڕۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌که مه‌فره‌زه‌کان له‌و شوێنانه‌ی که‌بۆیان دیاریکراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منیه‌وه بازگه داده‌نێت و شوێنی پشکنین داده‌نێن و ئه‌و چه‌کانه‌ی بێ مۆڵه‌ت بێت ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت بابه‌تی مۆڵه‌تیش به‌دڵنیاییه‌وه که مۆڵه‌ت ده‌درێت به که‌سێک چه‌ک هه‌ڵبگرێت چه‌ند ڕێوشوێنێکی پێویسته و چه‌ند ههنگاوێکی بڕیووه و چه‌ند فلته‌رێک هه‌بووه هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه‌ش که له په‌رله‌مان ده‌رچووه ئه‌وه توندتر ده‌کات که هه‌رکه‌سێک داوای مۆڵه‌ت ده‌کات بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن ده‌بێت چه‌ند مه‌رج و شتێکی تێدابێت ئینجا مۆڵه‌ته‌که‌ی پێده‌درێت”.
دەربارەی پێدانی مۆڵەت بە چەک، قایمقامی هەولێر (نەبەز عەبدولحەمید) وتیشى: “ئێمه له پارێزگا ماوه‌ی ساڵێک زیاتره بابه‌تی مۆڵه‌ت ده‌توانم بڵێم زۆر زۆر قورسکراوه و بگره هه‌ر ڕاگیراوه و مۆڵه‌ت نه‌دراوه، به هیچ که‌سێک که چه‌ک هه‌ڵبگرێت له پارێزگای هه‌ولێر، خۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیش درابێت ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م ئه‌وه‌ی پێویست بووه مۆڵه‌تی پێدراوه به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌کان که له‌وێ هه‌یه”.
ئه‌گه ئاسایشێک یان پۆلیسێک له دوای ده‌وام بکه‌وێته ناو مه‌فره‌زه‌کانی ئێوه‌وه ئایا ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌که‌که‌یدا ده‌گرن و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن کە چەک بباتەوە بۆ ماڵەوە دوای دەوام؟ نەبەز عەبدولحەمید ده‌ڵێت: “هه‌ر بڕیارێک هه‌بێت له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووبێت ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێده‌کرێت، بەڵام، چه‌کی بێ مۆڵه‌ت جیاوازه له‌گه‌ڵ چه‌کی به‌مۆڵه‌ت، به‌ڵام به‌ڕاستی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ک له شوێنه‌گشتیه‌کان شتێکی ناشارستانیه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









