
پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سهرپهرشتیارى تیمى رووبهڕووبوونهوهى كۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى رایدهگهیهنێت، ئهو كۆرۆنا گۆڕاوهى كه ئێستا له ههرێمى كوردستان بڵاوبووهتهوه رێژهى بڵاوبوونهوهى 30% زیاتره به بهراورد به پێشوو، دهشڵێت: “تا ئێستا هیچ حاڵهتێكى مردن بههۆى ڤایرۆسهكهوه تۆمارنهكراوه”.
ئهمڕۆ چوارشهممه 6ى حوزهیران، د. هێرش حهیدهر، سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی به SNNى راگهیاند، “چەند گۆڕانكارییەك لەو ڤایرۆسەدا روویداوە كە لەئێستادا بڵاوبووەتەوە بەراورد بەو شەپۆلانەی كە لە ماوەكانی رابردوودا بڵاودەبوونەوە، چونكه به رێژەی 30% خێراتر بڵاودەبێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە تائێستا حاڵەتەكانی مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە تۆمار نەكراوە و لە نزمترین ئاستیدایە”.
وتیشى: “ئەو شەپۆلە زۆرەی تووشبوون بە كۆرۆنا هەمان شەپۆلی ئۆمیكرۆنە كە ل رابردوودا بڵاوبوویەوە، بەڵام چەند گۆڕانكاریەكی كەم لە ڤایرۆسەكەدا روویداوە و گرنگترین نیشانەكانی بریتیە لەوەی كە ئەو كەسەی ڤایرۆسهكە دەگرێت، نیشانەكانی وەك لەرز و تا، قوڕگ ئێشە، بێهێزی، سەرئێشە، هەڵامەت و چەند نیشانەیەكی دیكەی تیادا دەردەكەوێت”.
سەرپەرشتیاری تیمی ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “باشترین چارەسەر بۆ تووشنەبوون بە كۆرۆنا بریتییە لە بەكارهێنانی ڤاكسین و گرتنەبەری رێكارە خۆپارێزییەكان، بۆیە لە حاڵەتی دەركەوتنی نیشانەكاندا هاووڵاتییان پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەن بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ دابنێت”.
وتەكانی سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 838 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ئەوەش بەرزترین رێژەی تووشبوونه بە بهراورد بە هەفتەی رابردوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









