بۆ ڕۆژانی جەژن لە سلێمانی و هەڵەبجە ئامادەكاری بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران كراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی ڕۆژانی جەژنی قوربان و وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگاری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لەڕێگەی پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە ئامادەكاری تەواویان بۆ پێشوازی لەگەشتیاران كردووە و پێشبینی هاتنی زیاد لە 100 هەزار گەشتیار دەكرێت بۆناوچەكە.
غەریب ئەحەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەلەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی بۆنە و جەژنەكانی دیكە بەبۆنەی نزیكبوونەوەمان لەهاتنی جەژنی قوربان، ماوەی سێ ڕۆژە لە كۆبوونەوەی تایبەت بە لیژنەكانمانایتن بۆ ئەوەی لەیەكەم ڕۆژی جەژنەوە بە باشترین شێوە پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران بكەین، بۆ ئەومەبەستەش لیژنەكانمان بەسەر سێ ناوچەی سەرەكی سنوسرەكەدا دابەشكردوون كە پێشبینی دەكەین زۆرترین گەشتیار لەم وەرزە بۆ ئەو سێ ناوچەیە بڕۆن كە بیت لە سەیرانگای ئاوێسەر لە هەورامان سەیراگای چاوگ لە هەڵەبجە و سەیرانگای زەڵم و ئەحمەدئاوا لە سنوری ناحیەی خورماڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكەین لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا زیاد لە 40 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەوەی بێنە سنوورەكەمانەوە، بەو پێیەی كە لە ئێستادا پلەكانی گەرما لە شاروشارۆچكەكانی دیكە بەرز بوونەوەی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە بەڵام لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكە پلەكانی گەرما نزمترن، هاوكات خاوەن شوێن و گەراج كەپرە گەشتیارییەكانیش ناچاركراون كە نرخەكانیان هەڵبواسن بۆ ئەوەی گەشتیاران بەئارەزووی خۆیان شوێن هەڵبژێرن بۆمانەوەیان.
لەلایەكی دیكەوە و بەهەمان هۆ بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانیش ئامادەكاری تەوایان بۆ هاتنی گەشتیاران كردووە بۆ ئەومەبەستەش لیژنەی تایبەتیان دروستكردووە لە بازگەكان پرۆشەر و ڕینمایی تایبەت بدەنە گەشتیاران لەسەرناوچە گەشتیارییەكان، هاوكات لەماوەی چوار رۆژی جەژنیشدا پێشبینی هاتنی زیاد لە 100 هەزار گەشتیار ڕوو لەناوچەكە بكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









