
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و چەند بەڕێوەبەرایەتییەك گرفت دروستبوو بەهۆی نەمانی سیولە لەبانكەكان، ئەمڕۆش بەشیێكی زۆری خانەنشینان مووچەیان وەرنەگرت، بەرپرسنی بانكی هەرێم لە سلێمانیش جەخت لەوەدەكەنەوە كە گرفتەكە بەهۆی نەبوونی سیولە لەبانكەكان سەریهەڵداوە و هەموو هەوڵێك دەدەن تاسبەی گرفتەكە چارەسەر بكەن و ئەگەریش پێویست بكات رۆژی عەرەفەش دەوام دەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە بانكی هەرێم لقی سلێمانی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو: لە دوێنێ و ئەمڕۆوە گرفتی كەمی پارەی نەقدی (سیولە) لە بانكی هەرێم لقی سلێمانی دروستبووە، بەوهۆیەشەوە نەتواندراوە بڕی پارەی پێویست بۆ بانكەكانی ناوشار و دەرەوەی شار دابینبكرێت بۆ دابەشكدنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەك.
ئاماژەی بەوەشكرد: پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی كراوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت و بتواندرێت ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی سەرجەم خانەنشینان و ئەو بەڕێوەبەرایەتيیانە دابەشبكرێت كە بەهۆی نەمانی سیولە مووچەكانیان دواكەوتووە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە بانكی هەرێم لقی سلێمانی دڵنیایی داوە كە ئەگەر پێویست بكات ڕۆژی هەینی كە دەكاتە ڕۆژی عەرەفە لەو ڕۆژەشدا دەوام دەكەن و پارە ڕەوانەی بانكەكان دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان پێش جەژن دابەشبكەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









