“ئەو ژنەی 50 دەفتەری دزی هیچ فەرمانێکی گرتنی بۆ دەرنەچووە و ئێستا شوێنی نادیارە”

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا SNN ڕاپۆرتێكی لەسەر ژنێك بڵاوكردەوە كە نزیكەی نیوملیۆن دۆلاری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی بردووە، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا هیچ فەرمانێكی گرتن لە بنكەكانی پۆلیس دەرنەچووە بۆ دەستگیركردنی ئەوژنە و هاوكات لە ئێستادا ئەو ژنە شوێنی نشیتەجێبوونی نادیارە.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە سنووری ناحییەی خورماڵی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە ژنێك بەناوی ( ن،ح) تەمەن 52 ساڵە، ئەم ژنە سێ سكاڵای تۆماركردووە لەسەر ئەوەی كە هەڕەشی لێكراوە، لەبەرامبەردا دوو كەسیش سكاڵایان تۆماركردووە كە كەسێكیان بڕی 10 دەفتەر دۆلار 62 وەرەقەو كەسێكیی دیكەشیان بڕی سێ دەفتەر و 80 وەرەقەیان لێبراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا دۆسیەی یەكێك لەوانەی پارەی براوە داخراوە و داوا لە سكاڵاكارەكەی كراوە سەردانی دادگای بەرایی هەڵەبجە بكات بۆ وەرگرتنەوەی مافەكەی هەروەها دۆسیەیەكی دیكەشیان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە، بۆیە سەرجەم دۆسیەكانی قەرز و پێدانی پارە لە دادگای بەرایی هەڵەبجە و لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی جیبەجێركردنەوە مافەكانیان بۆ وەردەگیرێتەوە.
وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ( ن ، ح ) نە لەلایەن بنكەكانی پۆلیسەوە داواكراوە نەفەرمانی گرتنیشی بۆ دەرچووە لە لایەن بنەكانی پۆلیسی سنووری پاریزگای هەڵەبجەوە، هاوكات تا ئێستاش شوێنی ناوبراو نازاندریت لەكوێ نیشتەجێیە.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی پۆلیس لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێكە بابەتی بردی نزیكی نیو ملیۆن دۆلاری هاووڵاتیان لەلایەن ژنێكەوە لە سنوری پارێزگای هەلەبجە بووەتە باسی گەرمی راگەیاندن و سۆشیال میدیا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









