SNN هۆكارى دووباره بهرزبوونهوهى نرخى بهنزین ئاشكرا دهكات

پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: Alexandra Koehn
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە ماوەی چەند ڕۆژێكە باج لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵگیراوە و چاوەڕواندەكرا نرخەكەی هەرزان ببێت، بەڵام لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا گرانتر بوو وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانیش دهڵێت: “نرخی بەنزین لە بۆرسەی جیهانی و وڵاتانی دەرەوە بەرزە”.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “راستە ماوەی چەند رۆژێكە باج لەسەر هاوردەكردنی سووتەمەنی و بەنزین هەڵگیراوە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆكارى ئەوەی كە نرخی بەنزین نزمبوونەوە بە خۆیەوە ببینێت، چونكە نرخی بەنزین لە بۆرسەی جیهانی و وڵاتانی دەرەوە هێشتا هەر بەرزە و لە 50%ی پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیانیش لە بەنزین لەدەرەوە هاوردە دەكرێت ئەمە وایكردووە كە نرخەكان بەرز ببنەوە”.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەگەر دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری كە حكومەت پاڵپشتی دەكات بەردەوام نەبووایە لە ئێستادا نرخی بەنزین زۆر زیاتر بەرز بووبوویەوە، بۆیە تائێستا هیچ قسەك نییە لەسەر ئەوەی كە گوایە لەدوای جەژن دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری رادەگیرێت ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت تەنیا دەنگۆیە”.
وتەكانی وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ هەزار و 350 دینارە، بەنزینی موحەسەن بە هەزار و 475 دینار و بەنزینی جۆری سوپەر بە هەزار و 550 دینارە و بەراوردبە 24 كاتژمێری رابردوو هەر لیترێك بەنزین 100 دینار تا 125 دیناری بهرزبووهتهوه.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









