
شین زوو ئابى پاش ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ى لێكراوه | فۆتۆ: BF
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قه له شین زوو ئابى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى ژاپۆن كرا و به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، “دۆخى ته‌ندروستيى ناجێگیره”.
ئاژانسى هه‌واڵى BBC له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه، “كاتژمێر 11ى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌كاتى ناوخۆیی ژاپۆن له شارى نارا له ژاپۆن له‌كاتێكدا كه شین زوو ئابى سه‌رقاڵى وتاردان بووه له كه‌مپه‌ینى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و به سه‌ختى بریندار بووه”.
به‌پێى وته‌ى شایه‌ت حاڵه‌كانى رووداوه‌كه، “ئابى له‌كاتى وتارداندا بووه كه كه‌سێك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه ته‌قه‌ى لێكردووه، دوو جار هه‌وڵى كوشتنى داوا، به‌ڵام ته‌نیا جارى دووه‌م گوللـه‌كان به‌ر ئابى كه‌وتووه و یه‌كێك له گوللـه‌كان له پشتى داوه و به‌هۆیه‌وه راسته‌وخۆ كه‌وتووه‌ته سه‌رزه‌وى”.
یۆیچى ماسوزى، پارێزگارى پێشووى تۆكیۆ له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى، “ئابى ته‌مه‌ن 67 ساڵ له كۆمادایه و دۆخى ته‌ندروستيى ناجێگیره”.
هاوكات فۆمیۆ كشیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانى ژاپۆن له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستيى ئابیه‌وه رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه دۆخى ته‌ندروستيى ئابى زۆر ناجێگیره”.
به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه به تۆمه‌تى ته‌قه‌كردنه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى ژاپۆن هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى له‌سه‌ر لایه‌نى پشت رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









