وه‌زیرى گواستنه‌وه: خێرایی ئینته‌رنێتمان كرده 100% له هه‌رێم

جه‌وهه‌ر، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: KRG
SNN
وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، خێرایی ئینته‌رنێتمان كرده 100% و نرخیشمان 20% دابه‌زاندووه و ده‌شڵێت: “100 ملیۆن دینارمان بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت گێڕاوه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى ته‌مموز، ته‌مه‌نى كابینه‌ى 9ى حكومه‌تى هه‌رێم بووه سێ ساڵ به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت.
له‌باره‌ى كار و چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌ت رایگه‌یاند، “ئێمه له ماوه‌ى سێ ساڵى ته‌مه‌نى وه‌زاره‌ته‌كه‌ماندا توانیومانه چه‌ندین پرۆژه پرۆژه ئه‌نجام بده‌ین و حه‌وت كۆمپانیاشمان داواته دادگا به‌هۆى سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه و له دۆسییه‌كه‌شدا ئێمه سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه”.
وتیشى: “له ماوه‌ى سێ ساڵدا توانیومانه نرخى ئینته‌رنێت 20% كه‌م بكه‌ینه‌وه و خێرایی ئینته‌رنێت 100% زیاد بكه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكرد، “توانومانه هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى نۆژه‌نبكه‌ینه‌وه و رێگاى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیش نۆژه‌نبكه‌ینه‌وه”.
به وته‌ى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، “توانراوه لۆگۆ بۆ 20 هه‌زار ته‌كسى له هه‌رێم دابین بكه‌ن”.
له‌باره‌ى چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئانۆ جه‌وهه‌ر وتى: “توانیومانه مانگانه 100 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بگێڕینه‌وه به‌هۆى پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كان و چاكسازیكردن تێیاندا”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌زیرى گواستنه‌وه باسى له نوێترین پرۆژه‌یان كرد و روونیكرده‌وه، “له ئێستادا سه‌رقاڵى دروستكردنى پاكێجى ئینته‌رنێتى خێزانین بۆ خێزانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو خێزانه‌كاندا نه‌كرێت هه‌موو جۆره سایتێك بكرێته‌وه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









