“حكومه‌تى هه‌رێم مولزه‌مه راسته‌وخۆ دواى جه‌ژن پاره‌كه‌ى به‌غدا دابه‌ش بكات”

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی عێراق
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى سیاسیدان له هه‌رێم ناتوانن پێشبینی سێ مانگی خۆیان بكه‌ن، بۆیه كه‌وتنه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه كه ده‌یانووت به ئابووری سه‌ربه‌خۆ ده‌توانیین ده‌وڵه‌تیش ئیداره بده‌ین، ده‌شڵێت: “حكومه‌تی هه‌رێم مولزه‌مه به‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا ناردوویه‌تى ده‌ست به‌جێ دوای جه‌ژن دابه‌ش بكات”.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له نوێترین لێدوانی‌دا له‌باره‌ى ناردنی بڕی 400 ملیار بۆ هه‌رێمی كوردستان به (ده‌نگى ئه‌مریكا)ى راگه‌یاندووه: “حكومه‌تی هه‌رێم مولزه‌مه به‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌ستبه‌جێ دوای جه‌ژن دابه‌شبكات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، چونكه بۆ فه‌رمانبه‌ران هاتووه، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌م پاره‌یه رووبدات یان بیدات به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به حسابی خۆی قه‌رزی لێ وه‌رگرتوون یاخود دوایبخات بۆ مانگی داهاتوو، ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه هه‌ڵبگرێت كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى خۆیدا دابه‌ش ناكات”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى نه‌ناردنى مووچه‌ى مانگى داهاتووى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه مانگی داهاتوو نه‌هات، ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه حكومه‌تی عێراق ئه‌و تۆزه متمانه‌یه‌ی هه‌یه‌تی به هه‌رێم ئه‌وه‌شی له‌ده‌ست داوه”.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا پێتان وانیه نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه په‌یوه‌ندى به بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌بێت؟ ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “به هیچ شێوه‌یه‌ك نه من بڕوام هه‌یه و نه خۆشیان بڕوایان پێی هه‌یه به‌و پاساوه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق ره‌خنه‌ى تووند ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كه له هه‌رێم سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدان، تێڕوانینى روونیان نیه له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژه‌وه، هه‌رچیه‌ك هه‌یه شتی رۆژانه‌یه، ئه‌مانه به‌كه‌ڵكی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت نایه‌ن و ناتوانن پێشبینی سێ مانگی خۆیان بكه‌ن بۆیه كه‌وتنه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه كه ده‌یانووت به ئابووری سه‌ربه‌خۆ ده‌توانیین ده‌وڵه‌تیش ئیداره بده‌ین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









