ژووری بازرگانی سلێمانی داوادەکات مارکێتەکان له جهژندا کراوەبن

هاووڵاتیهك لهنێو ماركێتێكدا له عێراق | فۆتۆ: MEO
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا دەکات مارکێت و دوکانەکان بەکراوەی بمێننەوە، سهرۆكى ئهو ژوورهش دهڵێت: ” راگرتنی هاتووچۆ و داخستنی بازاڕ و مارکێتەکان بۆتەهۆی دڵەڕاوکێ لەناو هاووڵاتیان”.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: “ئێمە پێمان باشە مارکێتەکان و دوکانەکانی ناو گەڕەکەکان لە رۆژانی جەژندا بەکراوەی بمێننەوە، تەنیا لە یەکەم رۆژی جەژندا دابخرێن و لەدووەم رۆژەوە بکرێنەوە و هاووڵاتیان سودیان لێ وەربگرن”.
وتیشى: “بڕیاری 72 کاتژمێر راگرتنی هاتووچۆ و داخستنی بازاڕ و مارکێتەکان بووهتەهۆكاری دڵەڕاوکێ لەناو هاووڵاتیان، لەناو بازاڕ و مارکێتەکاندا خۆراک و پێداویستی زۆر دەکڕن و لەماڵەکانیاندا هەڵیدەگرن، ئەمەش مەترسی خراپبون و بەسەرچوونی لەسەرە هاووڵاتیان توشی زیانی زۆردەبن، دەبێتە هۆی وەستانی بازاڕ لەناو هەرێمی کوردستان”.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئهوهشدهخاتهڕوو: “دەروازە سنووریە نێودەوڵەتیەکان بەردەوام کاری بازرگانی تێدا دەکرێت، هاوردەکردنی خۆراک و کاڵا پێویستەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێکمان لە خاڵە سنووریەکان نییە”.
سیروان محەمەد داوادەکات، “لایەنە پەیوەندیدارەکان مارکێت و دوکانەکانه ناو گەڕەکەکان پابەندبکەن بە ڕێنماییەکان و خۆپارێزی تەواو لە دووەم رۆژی جەژنەوە بکرێنەوە تا هاووڵاتیان ئەوەندە خۆراک و پێداویستی نەکڕن و زیانی زۆریان بەرکەوێت تەنیا رۆژانە پێداویستیەکانیان بکڕن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








