تەنها دوو ڕۆژی جەژندا زیاد لە85 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وەك پێشبینی دەكرا بۆ هاتنی ژمارەیەكی زۆر گەشتیار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، تەنها لەماوەی دوو رۆژی رابردووی جەژنی قورباندا نزیكەی 85 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە و هاتنی گەشتیارانیش بەردەوامی هەیە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت چێشتخانە و هۆتێلەكانمان ئاگادار كردووەتەوە كە دەبێت لەڕۆژانی جەژندا كراوەبن و هەر شوینێك پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بازگەی تاسڵوجە و بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی جەژنی قورباندا تا كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو نزیكەی 85 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە كە زۆرینەی ئەو گەشتیارانە گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوونەتە ناوچەكە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هاتنی گەشتیاران لە ئەمڕۆو سبەی و ڕۆژانی دیكەش بەردەوامی دەبێت و لە بازگەكان تیمی تایبەت دانراون بۆ پێشوازی لە هاتنی گەشتیاران و پێدانی ڕێنمایی تایبەت بەو گەشتیارانەی ڕوو لە سوورەكە دەكەن، بۆیە پێشبینی دەكرێت تا كۆتا ڕۆژەكانی جەژنی قوربان ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد لە 100 هەزار گەشتیار تێبەپەڕێنێت.
سۆران عبدوغەفور، بەڕێوەبەری چاودیری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەد ڕۆژێك پێش هاتنی جەژنی قوربان لەڕێگەی لیژنە تایبەتییەكانمانەوە سەرجەم چێشتخانە و هۆتێل و مۆتێلەكانمان ئاگادار كردووەتەوە كە دەبێت لەڕۆژانی جەژنیشدا شوێنەكانیان كراوەبن، بۆ ئەومەبەستەش لیژنەكانمان چاودێری ئەو شوێنانە دەكەن و هەر چێشتخانە و هۆتێلێك پابەند نەبێت بە بڕیارەكانی لیژنەكانمانەوە لیپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت و سزا دەدرێت ئەوەش لە پێناو ئەوەی گەشتیاران هیچ گرفتێكیان بۆ دروست نەبێت لەكاتی هاتنیان بۆ سنوورەكەمان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









