
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە بەغدا کۆبوونەوەکان بۆ دامەزراندنی حکومەتی نوێی عێراق و دیاریکردنی پۆستی سەرۆکوەزیران دەستپێدەکاتەوه، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى تهمموز، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیرە، ئه‌ندامى كهمتهبى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به پێگه‌ى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند، “کۆبوونەوەی ھێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە تایبەتی یەکێتیی و پارتی ھاوتەریب لەگەڵ کۆبوونەوەکان لە بەغدا دەکرێت. لەمڕۆوە لە بەغدا کۆبوونەوەکان دەستپێدەکاتەوە بۆ دامەزراندنی حکومەت لە عێراق بەتایبەت پۆستی سەرۆکوەزیران”.
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى یه‌كێتى و پارتى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتیی دوای پشووی جەژن دەست پێدەکاتەوە، ھەروەھا تەنیا بابەتی بەغدا نییە کە گفتوگۆی لەبارەوە بکەین، پرسی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و دۆخی ئەمنی و ئابووری کوردستان و مووچەی ھاووڵاتییان و خزمەتگوزارییەکانە. پارتی و یەکێتیی پێکەوە حکومڕانی دەکەن لەم ھەرێمە و دەبێت دانیشن بەیەکەوە باسی کەمووکوڕییەکان بکەن و شێوازی چارەسەری کێشەکان بدۆزنەوە”.
به وته‌ى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، “گرنگی و بەھێزی پێگەی کورد بەوەیە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە بەیەک وەرەقەی ھاوبەش بە یەک تیم داخڵى گفتوگۆکان ببن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، ئەگەر ئەم پێکەویە نەکرێت ھەڵەیە”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، بەڵام رەنگە لەکاتی خۆی دوابکەوێت. ئەو گۆڕانکارییانەی پێویستە وەک ریفۆرمی یاسایی ھەڵبژاردن و لەجیاتی یەک بازنە کوردستان ببێتە چوار بازنە، ھەروەھا لیستی دەنگدەران پاکبکرێتەوە. ئەوەندەی ئیسرار بکەین لەسەر ھەندێك شتی چەقبەستوو باشترە ئیسرار بکەین لەسەر ئەوەی چۆن دەتوانین ھەڵبژاردنێکی پاکبێت و تانە نەبێت و ھەموو لایەک رازیبکات و کێشەکان لە کوردستان کەمبکاتەوە، ئەمەش ئاسایش و یەکڕیزی لە ھەرێمی کوردستان زامن دەکات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









