
مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەوتەی بەرپرسێك لە وەزارەتی دارایی لە ڕۆژی یەكشەممەوە دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەو خانەنشین و وەزارەت و دەستانەی نەتواندرا پێش جەژن مووچەكانیان دابەشبكرێت، هاوكات بەردەوامیشن لە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بەSNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو: بڕی پارەی پێویست ڕەوانەی سەرجەم ئەو بانكانە كراوە كە لە پێش جەژن بەهۆی نەمانی سیولە نەیانتوانی مووچەی سەرجەم خانەنشینان و وەزارەت و دەستەكان دابەشبكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕۆژی یەكشەممەوە مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبكرێت كە پێش جەژنی قوربان مووچەیان وەرنەگرت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەردەوامیشن لە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆو خاڵە سنورییەكان بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بەڵام هێشتا وادەیەكی تەواو دیارینەكراوە بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە: مانگانە لە دوای 15ی مانگ داهاتی فرۆشتنی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، بۆیە تائێستا هیچ بڕە پارەیكی فرۆشتنی نەوتمان بەدەست نەگەیشتووە، بەگەیشتنی ئەو پاریە لەگەڵ پارەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكان دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








