عەمار حەکيم: یەكێتی سیاسەتی حەكیمانەی مام جەلال پەیڕەودەكات

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێكەوتووە.
لە دیدارەکەدا عەمار حەکیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد لە لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و وتی، یەكێتی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال پەیڕەو دەكات. ئەمەش ئەو سیاسەتە دروستەیە كە عیراق پێویستی پێیەتی و وڵات بەرەو دۆخێكی سیاسیی تەندروست دەبات.
لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە تەوافوق و سازانی نیشتمانی كردەوە و وتی، یەكێتی پێداگرە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز كە خزمەتگوزاری پێشكەشی هەموولایەك بكات بەبێ جیاوازی و مافی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بپارێزێت.

هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









