زانیاری ورد لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز لە SNNەوە بزانە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سبەی یەكشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دێت و بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمیش ئاشكرای دەكات بۆ مووچەی ئەم مانگەش بڕی پارەی پێویست لەبەردەستدایە و تەنها داهاتی فرۆشتنی نەوت ماوە بگەڕێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی، جەختیش دەكاتەوە كە ئەگەری زۆر هەیە لە 25ی ئەم مانگەوە دەستبكرێتەوە بەدابەشكردنی مووچە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی بە SNNدراونئەوەخراوەتەڕوو، سبەی یەكشەممە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی ئەو خانەنشین و وەزارەت و دەستانە دێت كە نەتواندرا پێش جەژن مووژەكانیان دابەشبكرێت، بۆ ئەومەبستەش بری پارەی پێویست بۆ بانكەكان نێردراوە، هاوكات بڕی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكانیش لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داهاتی خاڵە سنسورییەكان مانگانە نزیكەی 300 ملیار دینار دەبێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی داهاتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمیش خۆی دەدات لە نزیكەی 200 ملیار دینار، هاوكات داهاتی فرۆشتنی نەوت لەمانگی ڕابردوو نزیكەی 600 ملیار دینار بووە بۆ ئەم مانگەش پێبینی هەمان بڕە داهات دەكەین، بەگشتیش بۆ دابەشكردنی مووچەی هەر مانگێكی سەرجەم فەرمانبەران نزیكەی 902ملیار دینارمان پێویست دەبێت بەو پێشەش دەتوانین بڕی زیاتر لە پارەی مووچە داهاتمان لەبەردەستدا هەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، تا ئێستا داهاتی فرۆشتنی نەوتمان بەدەست نەگەیشتووە كە پێدەچێت لەم هەفتەیەدا بەشێك لە داهاتی نەوتمان بۆ بەگەڕێتەوە لە هەفتەی داهاتووشدا بەشێكی دیكە بگەڕێتەوە، بەوجۆرەش ئەگەری جۆرە لە 25ی مانگ دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









