سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له جه‌ده | فۆتۆ: AFP
SNN
له په‌راوێزى کۆنگرەی جەدە بۆ پرسی ئاسایش، وزە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و عێراقیان تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى ته‌مموز، کۆنگرەی جەدە بۆ پرسی ئاسایش، وزە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا) بە بەشداری سەرۆکی ئەمریکا، سەرکردەکانی کەنداو، سەرۆکی میسر، پادشای ئوردن و سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەده‌چێت.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، “ئێمه سوپاسى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه له شه‌ڕى دژى داعش له‌گه‌ڵمان بوو و هاوكاریی كردین. كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بڕگه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌مریكا و عێراق جێبه‌جێبكه‌ین”.
له به‌رامبه‌ریشدا جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتى: “عێراق خاوه‌نى سه‌رمایه و سامانێكى زۆره و ده‌كرێت به‌باشى وه‌به‌رهێنانى تێدا بكرێت”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه پێمانوایە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا گرنگییەکی تایبەتییان هەیە و هیواخوازین بتوانین په‌ره‌یان پێبده‌ین”.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا به سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى وتووه: پێویسته حكومەى نوێ لە عێراق كە وەڵامدەرەوەی ئیرادەی گەلی عێراق بێت و رێز لە دیموكراتییەتی عێراق و سەروەرییەكەی بگرێت. هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لەسەر عێراقێكی سەقامگیر و یەكگرتوو و گەشەسەندووی خاوەن سەروەری كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ” له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى بونیادنانی ئابوورییەكی گەشەكردووی و هەمەچەشن كرا كە ببەسترێتەوە بە وڵاتانی ناوچەكە و سیستمی ئابووری جیهانییەوە‌و توانای دابینكردنی پیداویستییە بنەڕەتییەكانی گەلی عێراقی هەبێت.”.
له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى كازمى بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و سعودیه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراووه‌ته‌وه، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتویه‌تى: ئەمریكا پێشوازی لە دەستپێشخەری مستەفا كازمی دەكات بۆ دانوستانی نێوان سعودیە‌و ئێران لە بەغدا”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









