
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: توڕەیی شەقامی عێراقی لە دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێ گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و چیتر دواكەوتن قبوڵ ناكرێت، جەختیش دەكاتەوە وتارەكەی دوێنێی موقتەدا سەدر خاڵی ئەرێنی تێدا بوو پێچوانەی ئەوەی چاوەڕوانی گرژی لێدەكرا، جەختیش دەكاتەوە كە پۆستی سەرۆككۆمار بۆ یەكێتی دەبێت و كاندیدی سەرۆكوەزیرانیش لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی یەكلایی دەكرێتەوە.
كوردۆ عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای وتارەكەی دوێنێی موقتەدا سەدر هەنگاوێكی دیكە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆتایی هێنانە بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق، بەتایبەت كە لە وتارەكەی سەدردا خاڵی ئەرێنی زۆرباشی تێدابوو پێچەوانەی ئەوەی كە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ دەكرا گرژی و ئاڵۆزی دروست ببێت و دۆخەکە هێندەی دیكە ئاڵۆز ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا تیمی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك ( بافڵ) لە پەیوەندی و كۆبوونەوەی بەردەوامدان لەگەڵ سەركردە و بەپرسانی باڵای عێراقی، ئەوەش بە ئامانجی كۆتایا هێنان بە چاوەڕوانییەكانی پیكهێنانی كابینەی نوێ و هەڵبژادنی سەرۆككۆماری عێراق، لەو پێناوەشدا تیمی یەكێتی هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كورد لە پێكهێنانی كابینەی نوێ لەبەرچاو بگیریت.
ئەو پەرلەمانتارە كوردەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: پۆستی سەرۆك كۆمار مافی یەكێتی نشتیمانی كوردستانە و بەهۆی ئەوەی لەئێستادا ژمارەی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهنگی زۆینەن لە پەرلەمان دەرچوونی كاندیدی یەكێتی مسۆگەرەو هاوكات كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش لە نێوان چوار چێوەی هەماهەنگی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەكلایی دەكرێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









