تەندروستی سلێمانی لەبارەی راگەياندنی پشوو بەهۆی گەرماوە روونکردنەوە دەدات

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات: سبەی دەوامی فەرمی لەداموو دەزگا حكومییەكان دەستپێكاتەوە بەلەبەرچاوگرتنی بەردەوامی بەرزی پلەكانی گەرماو كاریگەرییان بۆسەر تەندروستی هاووڵاتیان، پێشنیاری خۆمان ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەكەین بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بكات پشوو ڕابگەیەنن چونكە ڕاگەیاندنی پشوو لەدەستەڵاتی ئێمەدا نییە.
د. هێرش سەیدسەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەSNN ی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە پلەكانی گەرما بەرز بوونەوەی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما تۆمارنەكراوە هەرچەندە بەرزی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەكات ئەگەر خۆپارێزی نەكەن لەسەر بەركەوتنی ڕاستەوخۆیان بە تیشكی خۆر لەوپلە گەرمییە بەرزەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی یەك شەممە دەوامی فەرمی لەداموودەزگاحكومییەكان دەستپێدەكاتەوە، ئەگەر پلەكانی گەرما هەروا بە بەرزی بمێننەوە سبەی ئێمە كۆبوونەوەی تایبەت بەو بابەتە دەكەین و هەڵسەنگاندنی تایبەت بەخۆمان دەبێت و پاشان بەشێوەی پێشنیار ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەكەین ئەگەر پێویست بكات پشوو ڕابگەیەنن چونكە راگەیاندنی پشووی فەرمی لەدەستەڵاتی ئێمەدانییە و لەدەستەلاتی پارێزگاردایە.
ماوەی چەند ڕۆژێكە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە و لە هەندێك ناوچە بەتایبەت ئیدارەی گەرمیان لە 50 پلە نزیك بووەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









